گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا 6/8/2020
SNN Sport
ئەمڕۆ پێنجشەممە (6/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
ئاس:
- لاپۆرتی بەرگریکاری مانچستەرسیتی:” دەبێت زۆر وریای کەریم بنزیمە بین”.
- لاپۆرتی:” زیدان نموونەییە، بردنەوەی چەندین نازناو لە ماوەیەکیکەمدا لە لایەن ئەو راهێنەرەوە شێتانەیە”.
- بەیڵ وجەیمس لە مەدرید دەمێننەوەو بەشداری یاری مانچستەرسیتی ناکەن، بەڵام رامۆسی سەرکردەی تیپەکە کە راگیراوە، سەفەری شاری مانچستەر دەکات بۆ هاندانی یانەکەی.
- لە خولی یۆرۆلیگ یانەی ئینتەرمیلان 2-0 لە خیتافی دەباتەوەو مۆلینا لێدانی سزا لە دەست دەدات کە دەیتوانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام ئیریکسن لە خولەکەکانی کۆتایی توانی گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ یانەکەی بکات و ئینتەر بۆ چارەگی کۆتایی سەربخات.
- یانەی سڤییای لۆپتیگی دەیەوێت بەرامبەر بە رۆما بۆ قۆناغی داهاتوو سەربکەوێت.

مارکا:
- هێزەکانی زیدان.
- زیزۆ گرەو لەسەر یاریزانەکانی دەکات کە متمانەی پێیان هەیە بەرامبەر بە مانچستەرسیتی بۆ قۆناغی داهاتوو سەربکەون.
- زیدان هەریەکە لە بەیڵ و جەیمس رۆدریگێز دووردەخاتەوەو بە شوێنی گەڕانەوە دەگەڕێت دژی مانچستەرسیتی.
- سێرجیۆ رامۆس کە بەهۆی راگیراوە یاری ناکات، لەگەڵ شاندی یانەکەی سەفەر دەکات بۆ پشتگیری یاریزانەکان.
- زۆرترین ئازار: یانەی خیتافی 2-0 بە یانەی ئینتەرمیلان دەدۆڕێت و دەکرێتە دەرەوەی خولی یۆرۆلیگ.
- یانەی سڤییا رووبەڕووی رۆما دەبێتەوە بۆ بردنەوەی نازناوی شەشەمی خولی یۆرۆلیگ.

سپۆرت:
- هێرش بکە.
- کیکی سیتین راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە نایەوێت گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەی بکات، لەسەرەتاوە دەیەوێت بە پێکهاتەی 3-5-2 یاری بکات ئەگەر گریزمان نەیتوانی ئامادە بێت، بەڵام هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن پلانی راهێنەر بە شێوازی 4-3-3 دەبێت.
- میسی و گریزمان و سوارێز سەرەکی دەبن.
- گەڕانەوەو گەشبینی هەیە، یانەی بەرشەلۆنە 12 ساڵی لەسەر یەکە لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکاندا یاری کردووە.
- لە لیستی 24 یاریزانەکەی بۆ یاری مانچستەرسیتی بانگیکردووە، زیدان بەیڵ و جەیمس دووردەخاتەوە.
- یانەی خیتافی لە دەرەوەی خولی یۆرۆلیگەو 2-0 بە یانەی ئینتەرمیلان دەدۆڕێت.
- یانەی سڤییا رووبەڕووی رۆما دەبێتەوە بۆ گەیشتن بە چارەگی کۆتایی خولی یۆرۆلیگ.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- ریکی پویگ پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانەو ئەگەری ئەوە هەیە کیکی سیتین راهێنەری بەرشەلۆنە بە سەرەکی یاری بە ئەو یاریزانە بکات دژی ناپۆلی.
- کۆتایی بە خەونی خیتافی دێت و 2-0 بە یانەی ئینتەرمیلان دەدۆڕێت و دەکرێتە دەرەوەی خولی یۆرۆلیگ.
- زیدان گاریس بەیڵ و جەیمس رۆدریگێز بۆ یاری بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی لە لیستی یاریزانەکانی دووردەخاتەوە.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









