
کچانی سیروانی نوێ
به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆناوه وه‌ستانى سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان لە دوو مانگی رابردوو بە تەواوی راگیرابوو، بەڵام وا خەریکە یاریزانان وردە وردە مەشق و راهێنان ئەنجام دەدەنەوە ، یانه وه‌رزشییه‌كانى شارى سلێمانى ده‌ستیان به مه‌شقه‌كانیان كرده‌وه‌و تیپی كچانى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى سیروانى نوێ به مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كانى عێراق ، ئۆڵۆمپیادى جیهان ، وڵاتانى ئاسیا ، عه‌ره‌ب و رۆژئاواى ئاسیا مه‌شقه‌كانى ده‌ستپێكرده‌وه.
تیپه‌كه له ژێر سه‌رپه‌رشتى سیروان حامیدى راهێنه‌ر به به‌شدارى زۆربه‌ى یاریزانانى ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ئاماده‌كارییه‌كانى ده‌ستپێكرده‌وه و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌ده‌ن ” ده‌یانه‌وێت ئاست به‌رزى و به‌هێزى خۆیان نیشانی سه‌رجه‌م عێراق بده‌نه‌وه كه شایسته‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌ن”.
سیروان حامید راهێنه‌رى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى سیروانى نوێ سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى مه‌شقه‌كانیان و كاریگه‌رى وه‌ستانیان له مه‌شقه‌كانیان وتی:” له راستیدا به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆناوه چه‌ندین پاڵه‌وانێتى ناوخۆیی و كیشوه‌رى و جیهانى دواخرا به تایبه‌تى پاڵه‌وانێتى ئۆڵۆمپیادى تۆکیۆی ژاپۆن، كه خه‌ونى هه‌موو یاریزانێكە پێی بگات، بۆ یه‌كه‌مجاریشه یاریزانێكى كوردى یانه‌ى سیروانى نوێ له‌لایه‌ن یه‌كێتى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى عێراقه‌وه ده‌ستنیشانكرا به‌شداری ئه‌و پاڵه‌وانێتییه بكات، بۆیه ئاماده‌كاریه‌كانمان بۆ به‌شداریكردنمانه بۆ پاڵه‌وانێتیى عێراق كه ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنمانه له نزیكه‌ى هه‌شت پاڵه‌وانێتیى كیشوه‌رى و جیهانى له ساڵى داهاتوو”.
وتیشی:” به دڵنیاییه‌وه ئه‌نجامنه‌دانى مه‌شقه‌كانمان له‌م چه‌ند مانگه‌ى رابردوو كاریگه‌رى زۆری هەبووە نه‌ك ته‌نها ئێمه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌واوى یاریزانان ،چونكه گه‌وره‌ترین كێشه‌ى ئێمه داخرانى یاریگاكان بووه ، به‌ڵام ئه‌و كاریگه‌رییه له‌سه‌ر یاریزانه‌كانم ته‌نها له %30 بووه، ، له‌به‌رئه‌وه‌ى من كارئاسانیم بۆ یاریزانه‌كانم كردووه كه هه‌ر یاریزانەو به جیا مه‌شقه‌كانیان ئه‌نجامداوه له پارك یان له ماڵ یان له یاریگاى سلێمانى”.
له‌لاى خۆیه‌وه دڵسۆز عوبێد پاڵه‌وانى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات:” به دڵنیاییه‌وه دواخستنى سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان زۆر ناخۆش بوو، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا ساردى نهكردوومهتهوه له مه‌شقه‌كانم، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئاستى جارانى خۆم ده‌بێت له‌مه‌ودوا مه‌شقه‌كانمان زیاتر بكه‌م، چونكه گه‌یشتنم به ئۆڵۆمپیادى جیهان بۆ خۆى ده‌ستكه‌وته، به‌ڵام شكاندنى ژماره‌ى پێوانه‌یى عێراق له ئۆڵۆمپیادى جیهان ده‌ستكه‌وتێكى تر ده‌بێت بۆ من له ژیانى وه‌رزشیمدا و ده‌بێتە مێژوو بۆم، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌نجامنه‌دانى مهشقهكانمانهوه له‌م ماوه‌یه‌دا كاریگه‌رى له‌سه‌رم هه‌بووه‌و ئێستا به هه‌وڵى راهێنه‌ره‌كه‌م ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه ئاستى جارانم”.
له‌لاى خۆیه‌وه بان‌و ته‌ها یاریزانێكی تر‌ى یانه‌كه و هه‌ڵبژارده‌ى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى عێراق ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” له راستیدا وه‌ستانى سه‌رجه‌م جوڵه‌كانى ژیان به تایبه‌تى وه‌رزشیش كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك هه‌بووه به تایبه‌تى ئێمه‌ى یاریزانان كه پێویسته به به‌رده‌وامى مه‌شقه‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام من وه‌ك خۆم له‌م ماوه‌یه‌شدا نه‌وه‌ستاوم و به‌به‌رده‌وامى مه‌شقه‌كانى خۆم به جیا ئه‌نجامداوه، بۆیه هه‌ستێكى زۆر ناخۆشم بۆ دروست بوو كه پاڵێوراوێكى زۆر به‌هێزبووم بۆ هه‌ریه‌ك له پاڵه‌وانێتییه‌كانى وڵاتانى ئاسیا له هۆنگ کۆنگ، پاڵه‌وانێتى وڵاتانى عه‌ره‌ب له تونس، پاڵه‌وانێتیى رۆژئاواى ئاسیا له ئوردن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا بێ هیوا نه‌بووم و ئامانجم ئه‌وه‌یه جارێكی تر به‌شدارى پاڵه‌وانێتییه‌كان بكه‌مه‌وه و به‌هێزترین ئاست و گه‌وره‌ترین ئه‌نجام به ده‌ست بهێنم بۆ ئه‌وه‌ى جارێكی‌تر پێگه‌ى خۆم له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بكه‌مه‌وه”.
تیپى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى سیروانى نوێ یه‌كێكه له‌و تیپانەی كه له‌سه‌ر ئاستى عێراق توانیویه‌تى پێگه‌یه‌كى به‌هێزى هه‌بێت و چه‌ندین یاریزانیشی نوێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ده‌كه‌ن له پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
فۆتۆ:ئەردەڵان محەمەد
بەڕێوەچوونی یادی 37 ساڵەی جینۆسایدی ئەنفال
نیسان 14, 2025
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









