
SNN- مەودا مستەفا
پاش بڵاوبوونەوەی گلەی زۆری هاووڵاتییان لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان لەسەر بەستنی سێکتی زیرەك لە هەندێك لە گەڕەكەكانی هەولێر لەبەرامبەر هەر سێکتێکیش بڕی 17 هەزار دینار لە خاوەن ماڵەكە وەگیراوە ، لە بەدواداچونی SNNدا دەركەوتووە بەستنی ئەو سێكتە ئارەزوومەندانەیە و كەس ناچار نییە بیبەستێت.
پەیامنێری SNN لە هەولێر رایگەیاند: لە ئێستادا لە هەندێك لە گەڕەكەكانی هەولێر ئەم سێکتە بۆ ماڵان بە 17 هەزار دیناری عێراقی بەستراوە و ئەمەش هاووڵاتییانی تووشی نیگەرانی كردووە، چونكە پێیان وایە لەم دۆخەدا كاتێكی گونجاو نییە بۆ زیادكردنی ئەو خەرجییە لەسەریان.
لای خۆشیەوە قارەمان مەولود سەرۆكی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر، سەبارەت بە سێکتە نوێیەكەی مۆلیدەكان بە SNNی راگەیاند: كەس ناچار نەكراوە ئەو سێکتە 17 هەزارییە زیرەكە بۆ ماڵەكەی ببەستێت، ئەمە بەدەست خاوەن ماڵە بیەوێت سێکتە كۆنەكەی بگۆڕێت بە شێوەی زیرەك.
راشیگەیاند: كۆمپانیایەك ئەركی بەستنی ئەم سێکتانەی گرتووەتە ئەستۆ، هات و داوای ڕەزامەندیی ئێمەی كرد، ئێمەش نموونەی سێکتەکانیمان بۆ وەزارەتی كارەبا ناردووە، تا لە كوالێتیی دڵنیا ببینەوە، سێکتەکە هیچ مەترسییەك بە كارەبای ماڵان ناگەیەنێت و زۆریش باشە، بەڵام كەس زۆری لێ نەكراوە بیبەستێت.
ماوەیەكە سێکتێکی نوێی زیرەك لە شوێنی سێکتە كۆنەكانی مۆلیدەی گەڕەكەكانی هەولێر دەبەسترێت كە بەبێ ئەوەی پێویست بكات کەسێک دوای فیوزكردنی كارەباكە بچێت سێکتەکە هەڵبداتەوە، خۆی بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دوای 5 چرکە دەکەوێتەوە کار.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









