لە مانگێکدا زیاتر لە 22 هەزار دۆنم دارستان و باخی هاووڵاتییان سوتاوە

0
1452

SNN-عەلی حەمە سەعید

وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات تەنها لە مانگی تەمووزی رابردووی ئەمساڵدا لە سنووری قەزای پێنجوێن و پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 22 هەزار دۆنم لە دارستانی سروشتی و رەز و باخی هاووڵاتییان سوتاون، 29 هاووڵاتیش بەوهۆیەوە دەستگیركراون.

هێمن كەمەرخان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: ساڵانە لە مانگی تەمموز رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە زیاد دەكەن ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و وشكبوونی پوش و پاوانی شاخ و ناوچە دەشتاییەكان، بۆیە لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا بە سەدان حاڵەتی ئاگركەوتنەوە تۆماركراون كە بە هۆیانەوە زیاد لە 22 هەزار دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانی سروشتی و رەز و باخی هاووڵاتییان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و قەزای پێنجوێن سوتاون.

ئاماژەی بەوەشكرد: هەر لە ماوەی مانگی رابردوودا، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەوە 29 هاووڵاتی لەسەر دیاردەی راوكردنی ماسی و ئاژەڵ و باڵندەی كێوی داربڕین و هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكان دەستگیركراون و دراونەتە دادگا، هاوكات ژمارەیەك چەك و فیشەكی راوكردن و ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل و مۆلیدە و كەلوپەلی راوكردن و ژمارەیەك باڵندە و ئاژەڵی راوكردن دەستیان بەسەردا گیراوە.

وتەبێژەكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: داوا لە هاووڵاتییان دەكەین بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ژینگە و بكەن، بەتایبەت لەكاتی سەردانیكردنیان بۆ شوێنە گەشتیارییەكان و كردنەوەی ئاگر، دڵنیاببنەوە لە كوژاندنەوەی تەواوەتی ئاگرەكە پاشان شوێنەكە جێبهێڵن بۆ ئەوەی رووداوی نەخوازراوی لێنەكەوێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this