داوادەکرێت ئاشتى هەورامى بهێندریتەوە بۆ کوردستان و لێپرسینەوەى لەگەڵ بکرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان، لە نوێترین راپۆرتیدا لەبارەی گرێبەستەكانی كەرتی نەوت ئەوە دەخاتەڕوو كە پێویستە حكومەتی هەرێم بەیەك پاكێج هەموو گرێبەستەكان بخاتە بەردەستی دیوانی چاودێری دارایی نابێت هیچ گرێبەستێك ببوردرێت لە وردبینیكردن، بەتایبەت گرێبەستی 50 ساڵەی هەناردەكردنی نەوت، داواش دەکەن ئاشتى هەورامى بهێندریتەوە بۆ کوردستان.
لە راپۆرتەكەی رێكخراوی دۆر كە وێنەیەكیان بۆ SNN ناردووە ئەوە خراوەتەڕوو، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ جیاوازی و بەیەك پاكێج هەموو گرێبەستەكان بخاتە بەردەستی دیوانی چاودێری دارایی نابێت هیچ گرێبەستێك ببورێت لە وردبینیكردن، بەتایبەت گرێبەستی 50 ساڵەی هەناردەكردنی نەوت، 25 ساڵەی غازی سروشتی، ڕۆسنەفت، گرێبەستی عەمباركردن و هەناردەكردنی (تی پكۆ)، گرێبەستی فرۆشتن بخرێتە بەردەستی تیمەكەی دیوانی چاودێری دارایی، چونكە زۆرترین گومان لەسەر ئەم گرێبەستانەی نەوتی هەرێم هەیە.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەكە، دوای وردبینكردنی تیمی رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان بۆ بەشێك لە گرێبەستە نەوتییەكان، دەركەوت ئاڵوگۆڕ لە پشكی حكومەتی هەرێم و كۆمپانیاكان روویداوە، بەجۆرێك لە هەندێك شوێن پشكی كۆمپانیاكان هێندە زیادە چاوپۆشی لێناكرێت، چونكە پشكی كۆمپانیاكان بووە بە %80، پشكی حكومەتی هەرێمیش بووە بە %20، لەباری سروشتیدا پشكی كۆمپانیاكان دەبێت 20% بێت.
ئەوەشهاتووە كە هەموو گرێبەستەكانی حكومەتی هەرێم بەرهەمهێنانی هاوبەشە، سروشتی گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەش وایە تاكەكەس دەتوانێت ئاڕاستەیان بكات، بۆیە (ئاشتی هەورامی)وەزیری پیشووترى سامانە سروشتیەكان بەرپرسیارە لەبارەی ناوەڕۆكی گرێبەستەكانەوە، بۆیە گرنگە حكومەتی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی كوردستانى بكاتەوە بۆ ئەوەی وەڵامی لیژنە پەیوەندیدارەكانی دامەزراوەكانی چاودێری بداتەوە.
رێكخراوی دۆر پێی وایە، جێگەی پرسیارە كەرتی نەوتی هەرێمی تا پێش ساڵی 2014 بەشێوەیەكی گشتی 57 گرێبەستی هەبووە، بەپلەی یەكەم (دی ئێن ئۆ، وێنسترین زاگرۆس، گنەڵ ئینێرجی توركی، مۆڵی هەنگاری، ئیم ئۆڤی نەمساوی، كەی ئین ئۆسی كۆری) سودی یەكەم و دوومیان لێوەرگرتووە، بەڵام دوای ئەوە كۆمپانیای گنەڵ ئینێرجی توركی لە 14ە گرێبەستی هەرێمی كوردستان ناوی هەیە و بووە بە یەكەمی بێ ركابەر.
هەر لە راپۆرتەکەیاندا، رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان، جەخت لەسەر ئەوەدەكاتەوە، تیمی رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان كە لە ساڵی 2014 وە 26 ڕاپۆرتیان لەبواری نەوت و غازی سروشتی بڵاوكردووەتەوە، ئامادەن وەكو پاشكۆی وردبینكردن ئاسانكاری و هاوكاری پێشكەشی دیوانی چاودێری دارایی بكەن، چونکە وردبینكردنی گرێبەستەكانی نەوت ئەزموونێكی گرنگە بۆ كوردستان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









