“كۆرۆنا 250 ملیۆن دۆلار زیانى به كهرتى گهشتیارى ههرێم گهیاندووه”

سهرچاوهى زهڵم له پارێزگاى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایدهگهیهنێت: بەهۆی بەردەوامیی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بەدەیان خاوەن پرۆژەی گەشتیاری داوای هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پرۆژە گەشتیارییەكانیان كردووە، دهشڵێت: “هاتنی گەشتیاران بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاد لە یەك ملیۆن كەمی كردووە”.
ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و پارێزگای سلێمانی بە تایبەت، زیانێكی زۆری لە كەرتی گەشتیاریدا بەجۆرێك ساڵانی رابردوو لەم كاتەدا سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی جمەیان دەهات لە گەشتیاری ناوخۆیی و دەرەوەی هەرێمی كوردستان، ئەمەش بووبووەهۆی بەدەستخستنی داهاتێكی زۆر كە بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێندرا”.
وتیشى: “ئەمساڵ بەهۆی بەردەوامیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەتوانین بڵێین كە هاتنی گەشتیار بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لە خاڵی سفر نزیك بووەتەوە، بە جۆرێك ساڵی رابردوو لەم كاتانەدا زیاتر لە یەك ملیۆن گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری سلێمانی كردبوو، بەڵام ئەمساڵ رێژەیەكی زۆر كەم گەشتیار روویان لە سنووری سلێمانی كردووە، كە ژمارەیان كەمترە لە 100 هەزار گەشتیار”.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: “لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە هەزار و 300 كەس خاوەن مۆڵەتی پرۆژەی گەشتیارین، بەڵام بەهۆی ئەو زیانانەی كە لە كەرتی گەشتیاری كەوتووە لەم ماوەیەدا بە دەیان خاوەن مۆڵەتی گەشتیاری داوای هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەكانیان كردووە، هەر ئەمەش وایكردووە كە دەتوانین بڵێین لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیاد لە بڕی 250 ملیۆن دۆلار زیان بە كەرتی گەشتیاری كەوتووە كە ناتواندرێت بە ئاسانی ئەو زیانانە پڕ بكرێنەوە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








