دوای دوومانگ لەداخستنی ئەمڕۆ مەرزی بازرگانی تەوێڵە لە نێوان ئێران و هەرێم كرایەوە

فۆتۆ/ عەلی حەمە سەعید
بەفەرمانی وەزیری ناوخۆ و بە نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەرێم و لایەنی ئێرانی و بە جێبەجێكردنی چەند رێكارێكی تەندروستی ئەمڕۆ جارێكی دیكە مەرزی بازرگانی شۆشمێ لە شارۆچەی تەوێڵە بەڕووی بازرگانان و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان لە نێوان هەرێم و ئێراندا كرایەوە چەند مەرجێكیش بۆ بازرگانان و شۆفێران دانراون.
حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحییەی بیارەی سەربەپارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ماوەی چەند رۆژێكی فەرمانی كردنەوەی مەرزی بارگانی تەوێڵە دەرچووە، بەڵام بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە وامان بەباش زانی كە راستەوخۆ مەرزەكە بەڕووی بازرگانان وئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكاندا نەكەینەوە تا ئەو كاتەی رێكاری تەندروستی پێویست لە هەردوو دیوی مەرزەكە دەگیرێتە بەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی سەرجەم رێكارە تەندروسییەكان جێبەجێكران و تیمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە هاتوونەتە مەرزەكە، بە پێویستمانزانی كە ئەمڕۆ جارێكی دیكە مەرزی شۆشمێ بۆ كاری بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئێراندا بكرێتەوە رۆژانەش لەكاتژمێر شەشی بەیانی تاكاتژمێر حەوتی سەر لەئێوارەی هاتوچۆی ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەكان بەردەوام دەبێت.
بەڕیوەبەری ناحیەی بیارە جەختی لەوەشكردەوە، مەرجی سەرەكییە كە ئەو بازرگان و شۆفێرانەی كە لەم مەرزە كاردەكەن پابەندی تەواوی سەرجەم ئەوڕێكارە و رێنماییە تەندروستیانە ببن كە لەلایەن تیمە تەندروستییەكانەوە بۆیان دانراوە بەپێچەوانەوە ناتوانین رێگەیان پێبدەین و رووبەڕووی یاسان دەكەینەوە چونكە پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لەسەرو هەموو بەرژەوەندییەكانەوەیە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
11كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
14كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









