
مۆلیدهیهكى ئههلى | فۆتۆ: SNN
بهڕێوهبهرایەتى گشتى كارهباى سلێمانى رایگەیاند، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لە مانگی نیسان 36 دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەش بۆ مانگی ئایار دیاریكرا.
بهڕێوهبهرایەتى گشتى كارهباى سلێمانى، لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، له كۆبوونهوهیهكیدا ئهمڕۆ یهكشهممه 3 ی ئایار، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە 36 دینار بۆ مانگی نیسان دیاریكرا، مۆلیدەكانیش بە تێكڕایی لە نێوان 130 بۆ 145 كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان چوار هەزار بۆ پێنج هەزار و 250 دیناردا دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر جیاوازە.
سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ئایار، بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند، له كاتژمێر ى پێشنیوهڕۆ تا 4ى شهو دواى پارشێو له ئاماده باشیدا دهبن ههركاتێك كارهبای نیشتیمانی كوژایهوه ئهوان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن.
لە كۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی مۆلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








