وێنه:ناوبژیوانانى سلێمانى ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ خولی تاقیکاری كوپهرى عێراق چڕتر ده‌كه‌نه‌وه

ناوبژیوانانى سلێمانى
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
بۆ خۆئاماده‌كردنیان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى خولی کوپەر، كه بڕیاره رۆژى(4-9-2020) له شارى به‌غدا ئه‌نجام بدرێت، ناوبژیوانانى سلێمانى ئاماده‌كارییه‌كانیان له یاریگاكانى سلێمانى و پێشمه‌رگه چڕتر كردووەته‌وه و گه‌شبینن كه سه‌رجه‌م ناوبژیوانه‌كان سه‌ركه‌وتوو دەبن.
لیژنه‌ى ناوبژیوانانى سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه 11 ناوبژیوانى خولى پله‌یه‌ك و نزیكه‌ى 70 ناوبژیوانى پله دوو و پله سێ له شارى سلێمانى هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ش به دووه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگاى عێراق داده‌نرێت له رووى زۆرى ناوبژیوانه‌وه.
عه‌باس عه‌لى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوبژیوانانى سلێمانى رایگه‌یاند:” ئه‌مساڵیش وه‌ك سه‌رجه‌م ساڵانى رابردوو ناوبژیوانانى سلێمانى به‌شدارى خولی كوپهرى تاقیکاری ناوبژیوانانى عێراق له‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو له شارى به‌غدا ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه ئێمه وه‌ك لیژنه‌ى ناوبژیوانانى سلێمانى سه‌رجه‌م ناوبژیوانانى پله‌یه‌ك، دوو و سێمان ئاگادار كردووەته‌وه كه ئاماده‌كارى بكه‌ن و مه‌شقه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان كه 11 ناوبژیوانى پله‌یه‌ك و نزیكه‌ى 70 ناوبژیوانى پله دوو و سێمان هه‌یه”.
وتیشی:”له‌م مانگه‌دا كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنان بۆ سه‌رجه‌م ناوبژیوانانى سلێمانى ده‌كه‌ینه‌وه له‌شارۆچكه‌ى دووكان بۆ ماوه‌ى 3 رۆِژ، بۆیه جێى خۆیه‌تى سوپاسی یانه‌ى دووكان و جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى نه‌ورۆز كه به‌رپرسی نوسینگه‌ى وه‌رزشی شێخ لاهوره بكه‌ین، كه سه‌رجه‌م تێچووى دارایى كه‌مپه‌كه‌ى گرتووەته ئه‌ستۆ، له‌به‌رئه‌وه هه‌موو ئه‌م ئاماده‌كاریانه بۆ ناوبژیوانهكانمان بۆ ئه‌وه‌یه كه زۆرترین ناوبژیوانمان سه‌ركه‌وتوو بن و بتوانن یارییه‌كانى خولى عێراق به‌ڕێوه‌ببه‌ن، بۆیه ئێمه هه‌موو ساڵێك زۆرترین ناوبژیوانمان ده‌رچوون، ئه‌وه‌ش روون و ئاشكرایه كه هه‌موو ساڵێك له به‌ڕێوه‌بردنى یارییه‌كانى خولى كوردستان و عێراق پشكى شێر به‌ر ناوبژیوانانى سلێمانى كه‌وتووه و له شارهكانیتر كه‌م ناكه‌مه‌وه، به‌ڵام راستییه‌ك هه‌یه كه ناوبژیوانانى ئێمه توانایه‌كى تایبه‌تیان هه‌یه”.
له‌لاى خۆیه‌وه ساسان عومه‌ر ناوبژیوانى پله‌یه‌كى عێراق ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” به‌دڵنیاییه‌وه جیاوازییه‌كى زۆر هه‌یه له نێوان ناوبژیوانانى كوردستان و عێراق له به‌ڕێوه‌بردنى یارییه‌كانى خولى كوردستان و عێراق، چونكه له عێراقدا ئه‌و ناوبژیوانانه‌ى كه ته‌مه‌نیان گه‌نجتره زیاتر چانسیان هه‌یه بۆ بوون به نێوده‌وڵه‌تى، له‌به‌رئه‌وه پێویسته زیاتر هه‌وڵبده‌ن و راهێنانى زیاتر بكه‌ن، به‌ڵام به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م خه‌ونه بۆ ناوبژیوانانى كوردستان ئه‌وه‌نه ئاسان نیه به‌هۆى كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و مه‌زهه‌بی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جاریش سیاسی”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌دات:”خه‌ونى بوون به نێوده‌وڵه‌تی بوونى ناوبژیوانانى كورد زۆر ئه‌سته‌مه، چونكه پاڵپشتییه‌كى زۆرى ده‌وێت و ده‌بێت به‌رپرسانیش زیاتر هاوكارمان بن، به‌پێچه‌وانه‌ى عێراقه‌وه كه زۆر هاوكار ى و پاڵپشتى ناوبژیوانان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها خولى عێراق بۆ ناوبژیوانان ده‌بێته رێگایه‌كی تر كه بتوانن دواى بوون به نێوده‌وڵه‌تى یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه خۆمان مه‌شق ده‌كه‌ین و رێنماییه‌كان خۆمان به‌یه‌كترى ده‌ده‌ین یاخود سود له ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى پێشووى عێراق ده‌بینین كه رێنماییمان پێده‌دات”.
شارى سلێمانى كه به‌دووه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگاى عێراق داده‌نرێت دواى به‌غدا له رووى زۆرى ناوبژیوانه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى پاڵپشتییه‌كى به‌هێز و هاوكارى نه‌كردنیان، له ئێستادا هیچ ناوبژیوانییهكى نێوده‌وڵه‌تى له‌م شاره‌دا نیه.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









