
وێنە: عەلی حەمەسەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرپەرشتیاری كارگەی دۆشاوی ئاوەتەماتەی شارەزوور ئاشكرایكرد كە لە ئێستادا دەستیانكردووە بە هەناردەكردنی بەرهەمی کارگەکە بۆ پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق و لەو پارێزگایانەش خواستێكی زۆری لەسەرە و ئێستا هاووڵاتییان کەمتر روو لە بەرهەمەكانی ئێران و توركیا دەکەن.
جاسم محەمەد، سەرپەرشتیاری كارگەی دۆشاوی ئاوەتەماتەی شارەزوور، بە SNNی راگەیاند: دوابەدوای دەستبەكاربوونەوەمان لە بەرهەمهێنانی دۆشاوی ئاوەتەماتەی خۆماڵی، شانبەشانی بەرهەمهێنانی دۆشاو بە ناوی شارەزوورەوە، ئاوە تەماتەی دیکەمان تایبەت بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەرهەمهێناوە و لەسەر قتووەکان ناوی (بەغداد) دەنوسرێت و لە ئێستادا بەرهەمەكانمان گەیشتوەتە بەغدا و چەندین شار و شارۆچكەی دیكەی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا لە چەند پارێزگایەكی عێراق بریكاری سەركیمان داناوە كە بەرهەمەكانمان بەسەر شار و شارۆچكەكانی عێراق دابەشدەكەن، ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە ئەوەیە كە پێشوازییەكی زۆر لە بەرهەمەكانمان دەكرێت لەو پارێزگایانەی عێراق، بەجۆرێك هاووڵاتییان بە شیعە و سوننەوە روویان لە كڕینی بەرهەمەكانمان كردووە لە كاتێكدا پێشتر شیعەكان زیاتر بەرهەمەكانی ئاوەتەماتەی ئێرانیان دەكڕی و سوننەكانیش زیاتر بەرهەمەكانی توركیایان دەكڕی.
سەرپەرشتیاری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بەرهەمانەی كە رەوانەی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقیان دەكەین هەمان ئەو بەرهەمانەن كە دەیخەینە پارێزگاكانی كوردستانەوە، بەڵام تەنها جیاوازی لە قتووی دۆشاوەكەدا هەیە بەجۆرێك بۆ پارێزگاكانی عێراق بەناوی (بەغداد) و بۆ پارێزگاكانی كوردستانیش بەناوی ( شارەزوور) بەرهەمەكانمان دەخەینە بازاڕەوە.
كارگەی دۆشاوی ئاوەتەماتەی شارەزوور دوای داخستنی بۆماوەی شەش مانگ لەسەر وشەی “خۆماڵی” ماوەی مانگێكە دەستی بەكاركردن كردوەتەوە كە لە ئێستادا لەتوانایدا هەیە لە 24 كاتژمێردا 140 هەزار قتوی 800 گرامی دۆشاو بخاتە بازاڕەوە ئەوەش بە وەرگرتنی رۆژانەی 200 تۆن تەماتە لە بەرهەمی جوتیارانی كوردستان.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









