
وهفدى هه‌رێم له به‌غدا | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر
SNN ـ مەودا مستەفا
بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه وهفدى دانوستانكارى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى سه‌ردانى به‌غدا بكات، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت: “چاوه‌ڕوانده‌كه‌ین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م جاره ده‌ستكه‌وتى باشى بۆ هه‌رێم هه‌بێت”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له وهفدى دانوستانكارى هه‌رێم بۆ به‌غدا دهستیكهوتوون، “ئه‌م هه‌فته‌یه وهفدى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و به ئه‌ندامیه‌تى، ئاوات شێخ جه‌ناب، وەزیری دارایی، دارا ڕه‌شید، وەزیری پلاندان، ئامانج ڕه‌حیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و ئومێد سه‌باح، سەرۆکی دیوانى ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی بەغدا ده‌کەن”.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى سه‌ردانه‌كه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له وهفدى دانوستانكارى هه‌رێم به SNNى راگه‌یاند: “كۆبوونه‌وه‌ى ئەمجارە جیاوازه، چونکە لێکتێگەیشتنی باشتر لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە، بۆیە پێمانوایە ئەمجارە کۆبوونەوە و سەردانەکەمان دەستکەوتی باشی دەبێت”.
شاندی هەرێمی کوردستان به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى تاوەکو ئێستا چوار جار سەردانی بەغدای کردووە به مه‌به‌ستى گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و بودجه و مووچه و ده‌روازه سنوورییه‌كان.
پێشتر هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە SNN ی راگەیاند: “زانیارى ته‌واوه‌تیمان نییه كەی شاندەكەی هەرێم سەردانی بەغدا دەكه‌نەوە، بەڵام ئەوەندەی ئاگاداری ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە بین، بێگومان خاڵى هاوبەشی زۆر لە نێوان هەردوولادا هەیە و ئەوەی ماوەتەوە ته‌نیا دیاریكردنی پارەكەیە بۆ هەرێم”.
وتیشی: “بێگومان واژووكردنی ئەو رێككەوتنامەیە تەنیا بۆ لایەنی دارایی سوودی نابێت، بەڵكو لە هەموو روویهكەوە سوود و كاریگەری خۆی دەبێت، هەرچەند زووتر ئەو رێككەوتنە ئەنجامبدرێت كاریگەرییەكانی زیاتر و باشتر دەردەكەون، دۆخی دارایی‌ش لە هەرێمی كوردستان باشتر دەبێت”.
هاوكات خالید شوانی، وەزیری هەرێم و بۆ كاروباری دانەستانەکانی بەغدا له‌میانى به‌شداریكردنى لە دانیشتى پەرلەمانی كوردستان باسى رێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غداى كرد و وتى: “هەواڵی دڵخۆشكەر لە بەغداوە هەیە، دوای جەژنی قوربان شاندی هەرێمی كوردستان دەچێتەوە بەغدا، ئەگەری زۆر هەیە ئەمجارە رێككەوتننامەكە واژوو بكەین”.
رۆژى هه‌ینى 31ى تهمموز، میدیاكانى عێراق له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق بڵاویانكرده‌وه كه، “حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندى گه‌یشتوون به رێككه‌وتن له‌سه‌ر زۆرینه‌ى كێشه‌كانى نێوانیان، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه بڕیاره دواى جه‌ژن وهفدى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بكات و رێككه‌وتنى نێوانیان واژوو بكه‌ن”.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه هه‌ولێر و به‌غدا پێى گه‌یشتوون میدیاكانى عێراق ئاشكرایانكرد، “هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه و نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان راده‌ستى به‌غدا بكات، به‌ڵام تا ئێستاش دیار نییه ئه‌و بڕه پاره‌یه چه‌نده كه به‌غدا بۆ هه‌رێمى ده‌نێرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م رێككه‌وتنه، له ئێستادا هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى جگه له‌و پاره‌یه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم داواى كردووه 50 ملیارى تر‌ى زیاده بخرێته سه‌ر ئه‌و پاره‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت پاره‌ى پێشمه‌رگه و مووچه‌خۆرانى تر‌ى به‌ته‌واوه‌تى پێ بدرێت”.
به وته‌ى میدیاكانى عێراق، “گه‌یشتن به‌م رێككه‌وتنه به نێوه‌ندگیرى یه‌كێتیى ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بووه”.
له ماوه‌ى رابردوودا قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى وهفدى هه‌رێم بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ باڵیۆز و كۆنسوڵ و به‌رپرسانى یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێكرد و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌میان ئه‌نجامدا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









