
ئەردۆغان و زاواکەی
SNN
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا هێرشێکی توند دەکاتە سەر ئەردۆغان و زاواکەی بەوەی بوونەتەهۆی داڕمانی لیرە و ئابووریی تورکیا.
ئەحمەد داود ئۆغلو کە هاوکات سەرۆکی پارتی ئایندەشە، لەبەردەم لایەنگرانی حزبەکەی وتی: “کاتێک ساڵی 2016 من سەرۆکوەزیران بووم نرخی یەک لیرە بەرامبەر بە دۆلار 2.85 لیرە بوو، بەڵام ئەمڕۆ بە 7.30 لیرەیە، پارەکەمان 155٪ نرخ و بەهای خۆی لەدەستداوە بەرامبەر بە پارە بیانییەکان”.
وتیشی: “ئەوانەی بوونەتەهۆی ئەوەی پارەی تورکیا بەم دۆخەی ئەمڕۆ بگات، دەبێ باجی ئەو کارەیان بدەن”.
داود ئۆغلو راشیگەیاند “لە ساڵی 2018ەوە پێچەوانەی هەموو بازاڕەکانی دراو لە جیهاندا داتەپینی بەرچاو لە ئابووری تورکیا روویداوە و لیرەی تورکی 60٪ی بەهای خۆی لەدەستداوە”.
وتیشی: “لە ئێستادا لە تورکیا گەر رەخنە لە دەسەڵات بگریت تۆمەتبارت دەکەن بە خیانەت، بەڵام ئەوە خائینی سەرەکییە لەم وڵاتە کە تورکیای بەم رۆژە گەیاند”.
ئاماژەی بەوەشدا کە بیرات ئەلبێرک وەزیری دارایی و زاوای ئەردۆغان ئابووری وڵاتی بەرەو هەڵدێر بردووە و هیچ وەڵامێکیشی نییە بۆ رەخنەکان کە ئاڕاستەی دەکرێن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









