
وێنەی ئۆپراسیۆنەکە
SNN-
لەسەر بنەمای زانیاری و چاودێری بەردەوام و وردی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، سەر بە دەزگای ئاسایشی ھەرێم، زانیاری بەدەستدەھێن لەسەر چەند تیرۆریستێکی داعش، کە لەسنووری چەمچەماڵ، بەناوی کارکردن و کرێکاری و ناسنامەی ساختەوە خۆیان حەشارداوە و لەچەند کێڵگەیەکدا کاری باخداری دەکەن.
دوای چاودێری و بەدواداچوونی ورد زانیاری و بەڵگەی دروست بەدەست ھاتن و پاش رەزامەندی دادوەر، بە بڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم، ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ھەڵمەتی دەستگیرکردنی تیرۆریستانیان لەسنووری چەمچەماڵ دەستپێکرد و لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا رۆژی 4/8 تیرۆریستانی تاوانبار (ج .م تەمەن 26 ساڵ و تیرۆریست ئ .ھ تەمەن 30 ساڵ دەستگیرکران کە ھەردووکیان خەڵکی فەلوجەن.
لەکاتی دەستگیرکردنی تیرۆریست ( م.ھ تەمەن 29 ساڵ ) لەدەست ھێزەکانی ئاسایش ھەڵدێت و دواتر بە برینداری دەستگیرکرا، کە ساڵی 2014 بەیعەتیان داوە بەداعش و چەکدار بوون و بەشداربوون لەچەندین تاوانی دەرحەق بە مرۆڤایەتی.
ھەر لەمیانی بەردەوامیی لێکۆڵینەوەکان پەیوەست بەو دۆسێیە ھێزەکانی ئاسایش رۆژی 5/8 لە دوو ئۆپراسێۆنی جیادا سێ تیرۆستی تریان لەسنووری بەردەقارەمان و ناو شاری چەمچەماڵ دەستگیرکرد کە پەیوەندییان بەھەمان گروپەوە ھەبووە و ھەریەک لە تاوانباران ع . م تەمەن 31 ساڵ و ع . ع تەمەنی 22 ساڵ کە خەڵکی مەحمودییەن دوای ھەڵاتنی دەستگیرکرا ھەمان ئێوارەش لەناو شاری چەمچەماڵ تیرۆریست ع . د تەمەن 29 ساڵ خەڵکی بەغدا دەستگیراکران کە لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە و رووبەرووی یاسا و دادگا کرانەوە.
بەپێی زانیارییە بەدەستھاتووەکان تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە خوارووی عێراقەوە ھەڵاتوون و مەرامیان بووە لە سنووری چەمچەماڵ حەشارگەیەک دروستبکەن و رێگایەکی پەیوەندی دروستبکەن لەگەڵ چەند شانەیەکی نھێنی تیرۆرستانی داعش بۆ رێکخستنەوە و جێبەجێکردنی مەرامەکانیان، بەڵام پێش دەستبەکاربوونیان پیلانەکەیان ئاشکراکرا و دەستگیرکران.
لەماوەی رابردوودا ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم چەندین تیرۆریستی دیکەیان لەسنووری سلێمانی و گەرمیان و شاروشارۆچکەکانی ھەرێم دەستگیرکردووە و لەبەر سەلامەتی لێکۆڵینەوە و ئارامی و ئاسایشی ھاووڵاتیان زانیارییەکان پارێزراون و ھێڵراونەتەوە و دۆسێکانیان لە لێکۆڵینەوەدان و لەداھاتوودا زانیاری وردیان لەبارەوە دەخرێتەڕوو .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









