
دیمەنێک لە یاری بەرشەلۆنەو ناپۆلی
SNN Sport
لە کۆتا دوو یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەکانی بەرشەلۆنەو بایرن میونخ توانیان پلیتی قۆناغی داهاتووی جامەکە ببڕن و شکست بە یانەکانی ناپۆلی و چێڵسی بهێنن.
لە یەکەم یاریدا، یانەی بەرشەلۆنە لە کامپ نۆ میوانداری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی کردوو توانی یاریەکەی 3-1 لێ بباتەوەو بە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و هاتن 4-2 سەرکەوتن تۆماربکات و بۆ قۆناغی داهاتوو سەربکەوێت.
گۆڵەکانی بەرشەلۆنە یاریزانان،لینگلێت، میسی و سوارێز لە خولەکەکانی 10، 23 و45 تۆماریان کرد.
تاکە گۆڵی ناپۆلی ئینسینی بە لێدانی سزا لە خولەکی 50 تۆماری کرد.
لە یارییەکی تردا، یانەی بایرن میونخ توانی بردنەوەکە بەسەر یانەی چێڵسی ئینگلیزیی دووبارە بکاتەوەو بۆ قۆناغی داهاتوو سەربکەوێت.
لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا هەردوو یانەی بایرن میونخ وچێڵسی رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا یانە ئەڵمانیەکە توانی 4-1 یاریەکە بباتەوە.
گۆڵەکانی بایرن میونخ لیڤاندۆڤسکی 10،84، پێرسیچ 24، تۆلیسۆ 76 تۆماریان کرد.
گۆڵی چێڵسی ئەبراهام لە خولەکی 44 تۆماری کرد.
بە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و هاتن بایرن میونخ توانی 7-1 یاریەکە بباتەوەو بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەوت.
یارییەکانی چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بەمشێوەیە:
پاریس سانجێرمان- ئاتڵەنتا
ئاتلەتیکۆ مەدرید- لایپزیگ
مانچستەرسیتی- لیۆن
بەرشەلۆنە- بایرن میونخ
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









