عێراق سەبارەت بە راگەیەندراوێکی سوپای لوبنان نیگەرانی دەربڕی

وێنەی کاروانی هاوکارییەکانی عێراق
SNN
باڵیۆزخانەی عێراق لە بەیروت نیگەرانە لەوەی سوپای لوبنان لە لیستی ئەو وڵاتانەی کە لەدوای تەقینەوەکەی بەیروت هاوکاریکردون ناوی عێراقی نەبردووە، لەکاتێکدا بەغدا هاوکاری پێشکەشی ئەو وڵاتە کردووە.
باڵیۆزخانەی عێراق لە بەیروت لە راگەیەندراوێکدا وتی: “لەکاتێکدا کە هاوسۆزی و هەستی برایەتیمان لەبەرامبەر نەهامەتییەکانی گەلی لوبنان نیشانداوە هەروەک چۆن مستەفا کازمیش جەختی لەوەکردبووەوە، کاروانی یەکەمی هاوکارییەکانمان پێشکەشی لوبنان کرد کە پێکهاتبوو لە 20 بەرمیل لە رۆن و غاز، هەروەها دوو بارهەڵگری پڕ لە هاوکاری”.
راشیگەیاند: “نیگەرانین لەوەی سوپای لوبنان ناوی عێراقی لە لیستی ئەو وڵاتانەدا نەبردووە کە هاوکاری پێشکەشکردووە، لەکاتێکدا عێراق لەناو ئەو وڵاتانەدابووە کە هەرزوو هاوکاری بەپەلەی گەیاندووەتە وڵاتەکە و دەیان تۆن پێداویستی تەندروستی و تیمێکی تەندروستیشی گەیاندووەتە لوبنان”.
باڵیۆزخانەکە جەختی لەوەکردەوە، عێراق ئامادەیە هاوکاری زیاتر پێشکەشی لوبنان بکات تا کەموکورتییەکانی پڕبکاتەوە، گەلی عێراقیش لەدوای ئەو کارەساتە لەپاڵ گەلی لوبناندا دەوەستێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا سوپای لوبنان بە لیستێک ناوی ئەو وڵاتانەی بڵاوکردەوە کە لەدوای تەقینەوە خوێناوییەکەی بەیروت هاوکاری پێشکەشکردووە، لەگەڵ بڕ و جۆری هاوکارییەکان, بەڵام ئاماژەی بە هاوکارییەکانی عێراق نەکردبوو.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









