وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانى ئاو: 50٪ى ئاوى سازگارى عێراق به‌فیڕۆ ده‌ڕوات

له‌ناوچوونى هۆرهكانى عێراق | فۆتۆ: HAIDAR HAMDANI/AFP/Getty Images
SNN
وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى عێراق رایگه‌یاند: پلانى 15 ساڵى رێكخستنى سه‌رچاوه‌كانى ئاو له عێراق ئاماده‌یه، ده‌شڵێت: “50٪ى ئاوى عێراق به‌فیڕۆ ده‌ڕوات و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه راستبكه‌ینه‌وه كه پێش ئێمه كردوویانه”.
مه‌هدى حه‌مدانى، وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى عێراق رایگه‌یاند: “پلانێكى ستراتیژى و نه‌خشه رێگه‌یه‌كمان داڕشتووه به مه‌به‌ستى رێكخستنى سه‌رچاوه‌كانى ئاو له عێراق، ئه‌م پلانه ماوه‌ى 15 ساڵ ده‌خایه‌نێت و گه‌ره‌نتى رێكخستنى سه‌رچاوه‌كانى ئاو ده‌كات تاوه‌كو ساڵى 2035”.
له‌باره‌ى كێشه‌كانى ئاو له عێراق ئه‌و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “كێشه‌ى ئاو یه‌كێكه له كێشه راسته‌قینه‌كانى عێراق، به‌شێك له‌م كێشه‌یه په‌یوه‌ندیى به ناوخۆى وڵات و بێ پلانییه‌وه هه‌یه وه‌ك به‌فیڕۆدانى ئاو و پیسبوونى ژینگه، به‌شێكیشى نێوده‌وڵه‌تییه وه‌ك كێشه‌ى به‌نداوه‌كان و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى ئێمه كه سه‌رچاوه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه‌یه”.
حه‌مدانى ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “رێژه‌ى 50٪ى ئاوى عێراق به‌هۆى رێكنه‌خستنی و به‌كارهێنانى رێگاى كۆن له دابه‌شكردنیدا به‌فیڕۆ ده‌چێت، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كه كه كابینه‌كانى پێش ئێمه كردوویانه و ئێمه ده‌مانه‌وێت راستى بكه‌ینه‌وه”.
ئه‌و وه‌زیره باس له كێشه‌ى له‌ناوچوونى ژێرخانى ئاوى ژێر زه‌وى عێراقیش ده‌كات و ئاشكرایده‌كات: “ئاوى ژێر زه‌وى له عێراق له‌ژێر مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌دایه، له بنه‌ڕه‌تدا 8.8 ٪ ئاوى سازگارى عێراق له ئاوى ژێر زهوییهكهیهوه وه‌رده‌گیرێت كه 5 ملیار و 243 ملیۆن مه‌تر سێجایه، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌دا به‌هۆى كێشه ژینگه‌یی و سیاسییه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌میكردووه”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









