ئەلمۆنیتەر: فڕۆکەی درۆن بووەتە دیاردەیەکی مەترسیدار لە عێراق

فڕۆکەی درۆن
SNN
ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر بڵاویکردەوە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بووەتە ئاڵنگارییەکی نوێی ئەمنی بۆ عێراق و وڵاتەکە نەیتوانیووە ئەو دیاردەیە کۆنتڕۆڵبکات کە لە چەند مانگی رابردوودا رووی لە زیادبوون کردووە.
لە کۆتایی مانگی تەمووزی رابردوودا فڕۆکەیەکی درۆن لە ناوچەی هیت و پارێزگای ئەنبار بیندرا و سەرچاوە ئەمنییەکانیش باسیان لەوەکردووە کە فڕۆکەی داعشبووە، هێزە ئەمنییەکان پێشبینی دەکەن داعش لە هێرشەکانی داهاتوویاندا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان بۆ هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان بەکاربهێنن.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی 23ی تەمووز فڕۆکەیەکی درۆن کە دوو کیلۆ تەقەمەنی لێبەسترابوو لە ناوچەی جەدریەی ناوەڕاستی بەغدا دۆزرایەوە و تا ئێستاش نازانرێت کە کێ خاوەندارێتی دەکات.
لە ماوەی رابردووشدا فڕۆکەیەکی درۆن لە نزیک کۆشکی بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق دۆزرابووەوە، کە ئەمە لەلایەن شارەزایانی ئەمنییەوە بە “پێشێلکاری ئەمنی جددی” وەسفدەکرێت.
لەبارەی دۆزینەوەی ئەو فڕۆکانەوە، تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق وتوویەتی: “فڕینی هەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەبێ هەماهەنگی و رەزامەندی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان قەدەغەکراوە”.
راشیگەیاند: “فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی فڕینی هەر فڕۆکەیەک بەبێ رەزامەندی حکومەتی عێراق وەک فڕۆکەی دوژمن سەیردەکات، هەروەها هەر کەسێکیش بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی کار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بکات دەستگیردەکرێت، لە رابردوودا داعش ئەم جۆرەی فڕۆکەی بەکارهێناوە و دەمانەوێت رێگری لەو کارەیان بکەین و هەندێک جاریش توانیومانە درۆنەکانیان بخەینەخوارەوە”، لە رابردووشدا ژمارەیەک رۆژنامەنووس و وێنەگر دەستگیرکرابوون کە بە بێ رەزامەندی حکومەت درۆنیان بەکارهێنابوو.
هەر لەبارەی مەترسی فڕۆکەی درۆنەوە، حاکم زاملی ئەندامی پێشووی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتوویەتی: “درۆنەکان بۆ بەقاچاغبردنی ماددەی هۆشبەر بەکارهێندراون و ئەگەریشی هەیە بۆ تیرۆرکردنی کەسی دیاریکراو بەکاربهێندرێن”.
زاملی رایگەیاند هەندێک لە هێزی چەکداری و لایەنی سیاسی عێراق و هۆز و باندەکان بە فڕۆکەی درۆن ماددەی هۆشبەر بە قاچاغ بۆ عێراق دەهێنن.
ئەلمۆنیتەر ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، شارەزایان پێشبینی دەکەن ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی کە نزیکن لە ئێرانەوە فڕۆکەی درۆن بۆ هێرشکردنەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق بەکاربهێنن.
لە ئێستادا عێراق هیچ یاسایەکی تایبەتی بە فڕۆکەی درۆن نییە، ئەو فڕۆکانە زیاتر لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردە دەکرێن بەناوی ئامێری فۆتۆگرافییەوە، دواتریش بەشێوەی نایاسایی دەفرۆشرێن و بە بێ وەرگرتنی رەزامەندی لە حکومەت بەکاردەهێندرێن.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









