گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 9/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ یەکشەممە (9/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- میسی دەمانگەیەنێتە شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی.
- یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی بە ناپۆلی دەهێنێت و 3-1 یاریەکەی لێ دەباتەوەو خۆی دەگەیەنێتە یانەی بایرن میونخ لە هەینی داهاتوو.
- میسی گۆڵێک دەکات و گۆڵێکیشی رەتدەکرێتەوە، لێدانێکی سزاش دروست دەکات و لینگلێت و سوارێز کۆتایی بە گشت گۆڵەکان دەهێنن.

مارکا:
- میسی دەیانبات بۆ لیشبوونە.
- سەرکردەکەی یانەی بەرشەلۆنە یاریزانێکی سەرەکی بوو لە تیپەکەی کیکی سیتین و توانی گۆڵێک بکات و گۆڵێکی بە لێدانی سزا دروستکردوو توانیان 3-1 لە یانەی ناپۆلی ببەنەوەو بۆ چارەگی کۆتایی سەرکەوتن.
- لەگەڵ زیدان و گرێبەستەکان، هاندەران رەزامەندی نیشان دەدەن بە مانەوەی زیدان و داوای بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن دەکەن.

ئاس:
- شەوێک کە هەموو وانەکانی تێدا بوو.
- زیدان بڕیاری چاوەڕوان نەکراو لە یاری بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی دەدات.
- بەشداریکردنی هازارد سەرەڕای ئەوەی بە تەواوی ئامادە نەبوو، هەروەها یاریکردنی یۆڤیچ لەسەر حسابی ڤینسیۆس.
- یانەی ریاڵ مەدرید نەیتوانی بەسەر فشارە زۆرەکانی یانەی مانچستەرسیتی بکەوێت، کە بەهۆیەوە بووە هۆکاری هەڵەکانی ڤاران.
- یانەکە هێزی خۆی لە دەستدابوو، ڤاڵڤێردی لە خولەکی 83 هاتە یاریگاوە.

سپۆرت:
- چارەگی کۆتایی.
- یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی بە ناپۆلی دەهێنێت و بۆ چارەگی کۆتایی سەردەکەوێت و رووبەڕووی بایرن میونخ دەبێتەوە.
- بایرن میونخ 4-1 لە یانەی چێڵسی دەباتەوەو بۆ قۆناغی داهاتوو سەردەکەوێت.
- داهاتووی زیدان لە هەوادایە.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









