به‌هۆى بۆردومانه‌كانى توركیاوه 1000 دۆنم ره‌ز و باخى هاووڵاتییانى ماوه‌ت سووتاوه

بۆردومانكردنى گوندێكى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن سوپاى توركیاوه | فۆتۆ: Shaho Qandili
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
قایمقامى قه‌زاى ماوه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆى بۆردومانه‌كانى سوپاى توركیاوه 1000 دۆنم ڕه‌ز و باخى هاووڵاتییان سووتاوه، ده‌شڵێت: “ترس و دڵهڕاوكێیهكى زۆر له‌نێو هاووڵاتییانى سنووره‌كه‌دا دروستبووه، به‌تایبه‌ت لاى گوندنیشنان”.
كامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت سەر بە پارێزگای سلێمانی به SNNى راگه‌یاند: “له رۆژى 7ى ئابه‌وه دوو جار فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆردومانى ناوچه شاخاوییه‌كانى قه‌زاى ماوه‌ت و گوندى قامیشیان كردووه به بیانووى هه‌بوونى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان، ئه‌مه‌ش جۆرێك له نادڵنیایی دروستكردووه لاى هاووڵاتییانى ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت لاى ئه‌و گوندنشینانه‌ى كه نزیكن له ناوچه‌ى بۆردومانه‌كه‌وه”.
له‌باره‌ى زیانه‌كانى بۆردومانه‌كه‌وه، قایمقامی قەزای ماوەت وتیشى: “خۆشبه‌ختانه بۆردومانه‌كانى ئه‌م دواییه زیانى گیانى نه‌بوو، به‌ڵام زیانى ماددى زۆرى گه‌یاندووه به ڕه‌ز و باخ و ژینگه‌ى ناوچه‌كه، چونكه ته‌نیا له بۆردومانه‌كانى رۆژى 7ى ئاب، 1000 دۆنم ڕه‌ز و باخ و پاوه‌نى ناوچه‌كه سووتاوه، كه ئه‌مه‌ش بۆ گوندنشینانى ناوچه‌كه زیانێكى ماددى گه‌وره‌یه”.
رۆژى هه‌ینى 7ى ئاب، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان دوو جار بۆردومانى گوندى قامیشیان كرد سه‌ربه قه‌زاى ماوه‌ت.
پێشتر قایمقامی قەزای ماوەت بە SNNی راگەیاندبوو: “هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە گوایە چەكدارانی پەكەكە و پژاك لە سنووره‌كانی خۆیان هاتبنە خوارەوە و تێكەڵ بە خەڵكی گوندەكانی سنوورەكە بووبن و ئەمەش مەترسی لەسەر گوندنشینان دروست كردبێت، چونكە سروشتی چەكدارانی پەكەكە و پژاك بە جۆرێكە تێكەڵ بە كەسانی دیكە نابن، بۆیە ئەوەی ئێمە بەدواداچوونمان كردووە پێشتر لە چ شوێنێك بوون هەر لەو شوێنانە ماونەتەوە و هیچ مەودایەك نەهاتوونەتە نزیك گوندەكانی سنوورەكەمان”.
له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا سێ جار سنوورى پارێزگاى سلێمانیان بۆردومانكردووه، له ماوه‌ى رابردووش‌دا به‌هۆى بۆردومانه‌كانى ئه‌و فڕۆكانهوه له سه‌یرانگاى كونهماسى خێزانێك بوونه قوربانى.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









