
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، ماوەی 12 ساڵە 50 خانوو بۆ كەمدەرامەتان و كرێنشینانی ناحیەكە دروستكراون بەڵام هێشتا دابەشنەکراون.
هەرچەندە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانیشیان هەیە بۆ دابەشكردنیان بەڵام تا ئێستا ئەو 50 خانووە دابەشنەكراون ئەوەش وایكردووە كە ئەو خانووانە پێویستیان بە دوبارە نۆژەنكردنەوە هەبێت.
هێمن حەمە حسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: لە كۆتایی ساڵی 2008 وە دروستكردنی 50 خانوو بۆ كەمدەرامەتان و كرێنشینانی سنووری ناحیەی سیروان تەواوبوون و هیچ كێشەیەكیان نەبووە هاوكات لە ساڵی 2011 بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ دەرچووە كە دابەشبكرێن بەسەر كرێنشینان و كەمدەرامەتاندا بەڵام دابەشنەكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، چەند جارێك لیژنە پێكهێنراوە بۆ تۆماركردنی ناوی ئەو هاووڵاتییانەی كە پێویستە ئەو خانووانەیان بەسەردا دابەشبكرێت بەڵام بەهۆی ئەوەی كە هەندێك ناو تۆماركراون كە شایستە نەبوون خانوویان پێبدرێت یان خەڵكی سنووری ناحیەی سیروان نەبوون و دانیشتووی شوێنێكی دیكە بوون و خانووی خۆیان هەبووە و بە كرێچی خۆیان نوسیووە بووەتە هۆی ئەوەی كە دابەشنەكرێن.
بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان ئەوەشی راگەیاند: لە كۆتایی ساڵی 2015 كە دەستبەكاربووم بەڵێنی ئەوەمدا كە دابەشكردنی ئەو خانووانە بەسەر كەمدەرامەتان و كرێنشیناندا یەكلایی بكەمەوە بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی تایبەتمان پێكهێناوە بۆ پێداچوونەوە بەو ناوانەی كە بۆ وەرگرتنی ئەو خانووانە تۆماركراون، بەڵام بەهۆی هەندێك رێگرییەوە نەمانتوانیوە ئەو كارە ئەنجام بدەین.
بەهۆی تێپەڕبوونی ئەو ماوە زۆرە بەسەر تەواوبوونی ئەو خانووانە و دابەشنەكردنیان بەسەر هاووڵاتییاندا، بووەتە هۆی ئەوەی كە ئەو خانووانە پێویستیان بەوە هەبێت كە دوبارە نۆژەنبكرێنەوە پاشان دابەشبکرێن چونكە زیانێكی زۆر بە كەرەستە و دەرگا و پەنجەرە و دیوارەكانی خانووەكان گەیشتووە.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









