
دیبالاو رۆناڵدۆ
SNN Sport
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستێکی چاوەڕوان نەکراو ئەنجام بدات و ئەستێرەی لاوی بە توانای یانەی یۆڤانتۆس، پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
پێگەی Sport Mediaset |ی بە ناوبانگی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیی نیشانداوە تۆنی کرۆس یان ئیسکۆ لە گرێبەستی گواستنەوەی دیبالا بە کار بهێنێت و ئەم یاریزانە لاوە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە لایەن هاندەرانی یانەکەیەوە دوای کرانە دەرەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکان لەسەر دەستی یانەی مانچستەرسیتی، داواکارییەکیان ئاڕاستەکراوە تا هێڵی پێشەوە بەهێزتر بکەن، یانەکە لە ئێستادا دەیەوێت زیاتر گرنگی بەو هێڵە بدات.
ریاڵ مەدرید دەیەوێت هەریەکە لە بەیڵ و جەیمس رۆدریگێز بفرۆشێت، زیدان بە ئیدارەی یانەکەی راگەیاندووە نایەوێت لە وەرزی نوێ ئەو دوو یاریزانە لە ریزەکانی یانەکەی بمێننەوە، بۆ ئەو مەبەستە یانەی شاهانە دەیەوێت شوێنەکانیان پڕبکاتەوە.
دیبالا تەمەنی 26 ساڵەو تا ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ خانمە پیرەکە هەیەو ساڵانە مووچەیەکی 7 ملیۆن یۆرۆیی وەردەگرێت.

هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









