گرنگترین مانشێتی دووشەممە 10/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە (10/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- فاکتەری میسی.
- یانەی بەرشەلۆنە دەتوانێت بجەنگێت لە پێناو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و بەرەو ئەو ساتە خۆشە دەڕوات کە لەوانەیە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە یەکلاکەرەوە بێت.
- میسی زۆرترین یاری لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان کردووەو گۆڵکاری مێژووی ئەم قۆناغەیە.
- لە ریزەکانی ئاتلەتیکۆ مەدرید 2 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماردەکرێت و پشکنین بۆ هەموو یاریزانەکان دەکرێت پێش ئەوەی سەفەری لیشبوونەی پۆرتوگالی بکات لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
- دی یۆنگ ئاستی بەرەو پێشەوە چووە دوای گفتوگۆکردنی لەگەڵ کیکی سیتین.
- یانەی بەرشەلۆنە بە هەموو یاریزانەکانیەوە سەفەری لیشبوونە دەکات بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان.
- شیکردنەوە: بایرن میونخ باشترین یانەیە لە ئەوروپا، دوای ئەو ئاستەی لەم وەرزە لە خولی یانە پاڵەوانەکان پێشکەشی کرد.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- میسی مۆتەکەی یانەی بایرن میونخە.
- لیۆ میسی دوای ئەوەی تووشی لێدانێکی تووند بوو لە یاری بەرامبەر بە ناپۆلی، دەتوانێت رۆژی هەینی یاری بکات، ئەو دڕندە رەشەکەی بەرامبەر بە بایرن میونخە.
- باڤارییەکان لە ساڵی 2009 بە دوو گۆڵی ئەو تامی تاڵییان کرد، لە 2015 بە گۆڵێكی توانی بواتینگ بە زەویدا بخات و کۆتا لێدانی میسی بەرامبەر بەو یانەیە دژی نۆیەر بووە.
- یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کەرەنتین دەکرێت و 2 تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمار دەکرێت پێش ئەوەی سەفەری لیشبوونە بکات لە خولی یانە پاڵەوانەکان.

مارکا:
- لە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوو یاریزانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون.
- پێش یاری خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە یانەی لایپزیگ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دووپاتی کردەوە دوو یاریزانی لە کەرەنتینەن و هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
- یانەکە پشکنین بۆ هەمووو یاریزانەکان دووبارە دەکاتەوە،لەگەڵ هەموو ئەمانەش تیپەکەی دییەگۆ سیمیۆنی ئامادەی سەفەرکردنن بۆ شاری لیشبوونە و لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا گفتوگۆ دەربارەی پلانی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەکەن.
- فرۆشتن، فرۆشتن و تەنیا فرۆشتن، یانەی ریاڵ مەدرید پێش ئەوەی بیر لە گواستنەوەی یاریزان بکاتەوە، لە پێشینەی کارەکانی ئەوەیە دەستبەرداری چەند یاریزانێكی ببێت.

ئاس:
- ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگاتە خولی یانە پاڵەوانەکان.
- پێش یاریەکەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە لایپزیگی ئەڵمانی، یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دووپاتی دەکاتەوە دوو یاریزانی هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.
- تیپەکە دووبارە پشکنینی کۆرۆنا دەکاتەوە پێش ئەوەی سەفەری لیشبوونەی پۆرتوگالی بکات.
- نەبوونی چەک.
- یانەی ریاڵ مەدرید لە وەرزەکانی 2006/07 وە یەکمجارە کەمتر لە 100 گۆڵ بکات لە یەک وەرزداو تەنیا بنزیمە تایبەتمەندییەکانی خۆی نیشانداوەو کاری خۆی کردووە.

هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
49 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
49 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









