30 په‌رله‌مانتارى عێراق فوئاد حسێن به به‌هه‌ده‌ردانى 6 ترلیۆن دینار تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن

فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق | فۆتۆ: AHMAD AL-RUBAYE/AFP via Getty Images
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق چه‌ند دۆسیه‌یه‌كیان ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كردووه به مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه كه یه‌كێك له دۆسیه‌كان تۆمه‌تباركردنى فوئاد حسێن، وه‌زیرى دارایى پێشووه به به‌هه‌ده‌ردانى شه‌ش ترلیۆن دینار كه بۆ هه‌رێمى كوردستانى ناردووه، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكیش ده‌ڵێت: “ناردنى ئه‌و پاره‌یه به‌پێى یاسا بووه و له پشكى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمه”.
به‌پێى نووسراوێك كه واژووى 30 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى له‌سه‌ره و ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كراوه به مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه ئاماژه به‌وه‌دراوه، “له بودجه‌ى ساڵى 2019 له لایه‌ن وه‌زیرى دارایى پێشوو (فوئاد حسێن) له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ژمێریارى و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى بودجه له وه‌زاره‌تى دارایى عێراق زیاتر له شه‌ش ترلیۆن دینار له بودجه‌ى گشتى بۆ هه‌رێمى كوردستان سه‌رفكراوه”.
له نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، “سكاڵامان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌یه، چونكه پۆسته‌كانیان قۆرخكردووه و هه‌ستاون به به‌هه‌ده‌ردانى بودجه‌ى گشتى و ناردنى ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێمى كوردستان كه پێچه‌وانه‌ى مادده‌ى 10 یاساى بودجه‌ی عێراق، ژماره 1 بۆ ساڵى 2019”.
له‌وباره‌یه‌وه شیروان میرزا، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌و دۆسیه‌یه كه له لایه‌ن ئه‌و 30 ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانه‌وه جوڵێندراوه له‌سه‌ر ناردنى شه‌ش ترلیۆن دینار بۆ هه‌رێمى كوردستان هیچ نایاسایى نییه و به ئاگادارى لایه‌نه‌كان و په‌رله‌مان له ساڵى 2019 ئه‌و بڕه پاره‌یه به چه‌ند جارێك به‌پێى یاسا ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كراوه”.
وتیشى : “به‌پێى یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2019 به پێى ماده‌ى 10 بڕگه‌ى (ج) ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه كراوه، چونكه ئه‌و پاره‌یه به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمه و حكومه‌تى عێراق له بودجه‌كه به‌شێكى بڕیووه له‌برى ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیله‌ى كه هه‌رێم ئاماده‌نه‌بوو راده‌ستى به‌غداى بكات، واتا 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ى لێدهركراوه و ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه ئه‌و پاره‌یه‌یه كه به‌پێى یاسا ره‌وانه كراوه و مافى هه‌رێم خۆى بووه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌چێته چوارچێوه‌ى مادده‌ى 340 له یاساى سزادانى عێراقى، به‌پێى یاسا تاوانباره‌كه‌ى ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌ى به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت زیندانى ده‌كرێت به شێوه‌یه‌ك ماوه‌كه‌ى ده‌گاته حه‌وت ساڵ”.

ده‌قى دۆسیه‌كه

ده‌قى دۆسیه‌كه

ده‌قى دۆسیه‌كه
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









