ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌باره‌ى هاوكارى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى توركیا روونكردنه‌وه ده‌دات

لۆگۆى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ره‌تیده‌كاته‌وه كه هاوكارى له‌نێوان هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى توركیا هه‌بێت له دژى پارتى كرێكارانى كوردستان و ده‌ڵێت: “هیچ زانیارییه‌كى له‌و شێوه‌یه به‌ده‌ست ئێمه نه‌گه‌یشتووه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت له راگه‌یاندنه‌كان بڵاویده‌كه‌ینه‌وه”.
ته‌حسین خه‌فاجى، وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق له میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: “هه‌ر ئۆپراسیۆنێكى هاوبه‌ش كه ده‌كرێت له‌ناو خاكى عێراق له‌ژێر چاودێرى ئێمه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێویسته به ئاگادارى پێشوه‌خته‌ى ئێمه بێت”.
له‌باره‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه باس له هه‌بوونى هاوكارى و هاوبه‌شى ده‌كه‌ن له‌نێوان هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى توركیا له دژى چه‌كدارانى په‌كه‌كه وتیشى: “ئێمه تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كى له‌و شێوه‌یه‌مان پێنه‌گه‌یشتووه و ئاگادارى هه‌بوونى شتێكى له‌و شێوه‌یه نین، ئه‌گه‌ر شتێكى له‌و شێوه‌یه‌ش هه‌بێت له رێگه‌ى راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بڵاویده‌كه‌ینه‌وه”.
وته‌كانى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌كاتێكدایه له ماوه‌ى رابردوودا ده‌نگۆى هه‌بوونى هاوكارى و هاوبه‌شى له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و سوپاى توركیا بڵاوبووه‌وه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









