ڤیدیۆ: بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە ترەمپ کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی جێدەهێڵێت

دۆناڵد ترەمپ
SNN
شەوی رابردوو لەکاتێکدا سەرۆکی ئەمریکا کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی بەڕێوەدەبرد، لە نزیک کۆشکی سپی دەنگی تەقە بیسترا، بەوهۆیەوە ترەمپ کۆنفرانسەکەی جێهێشت.
سایتی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ترەمپ لەکاتی تەقەکردنەکەدا لەلایەن تیمی ئەمنی تایبەتی خۆیەوە رێنوێنی کرا بۆ جێهێشتنی شوێنەکەی، پاش چەند خولەکێک گەڕایەوە کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکە و رایگەیاند: “لە نزیک کۆشکی سپی تەقەکراوە، وادەردەکەوێت ئێستا هەموو شتێک لەژێر کۆنتڕۆڵدابێت، دەمەوێت سوپاسی هێزە ئەمنییەکەم بکەم کە هەمیشە بەشێوەیەکی کاریگەر و خێرا وەڵامیان دەبێت”.
سەبارەت بە رووداوی تەقەکردنەکە، تیمی ئەمنی سەرۆکی ئەمریکا (کە بە خزمەتگوزاری نهێنی ناودەبرێن) راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: “پیاوێکی تەمەن 51 ساڵ لە ئەفسەرێکی خزمەتگوزاری نهێنی نزیکبووەتەوە و وتوویەتی چەکی پێیە، دواتر بەرەو رووی ئەفسەرەکە رایکردووە و دەستیکردووە بە گیرفانیدا و وادەرکەوتووە کە تەقە دەکات، بەوهۆیەوە ئەفسەرەکە تەقەی لێکردووە”.
سەبارەت بەو پیاوە کە بەهۆی تەقەی ئەفسەرەکەوە برینداربووە، سی ئێن ئێن بەدواداچوونی کردووە و لە زاری دوو سەرچاوەوە ئاشکرایکردووە کە پیاوەکە چەکی هەڵنەگرتووە بەوەش ژیانی ئەو ئەفسەرەی کە تەقەیکردووە لەمەترسیدا نەبووە.
ئەمە یەکەمجار نییە دۆناڵد ترەمپ لەپێناو سەلامەتی خۆیدا شوێنەکەی جێبهێڵێت، پێشتر و لەمیانی خۆپیشاندانە فراوانەکانی ئەمریکا دژ بە دیاردەی رەگەزپەرستی، بەهۆی ئەوەی خۆپیشاندەرێکی زۆر لەبەردەم کۆشکی سپیدا کۆبوونەوە و هێرشیانکردە سەر پەرژینی کۆشکی سپی، ترەمپ بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک گواسترایەوە بۆ ژێرزەمینی کۆشکی سپی و لەگەڵ هێوربوونەوەی دۆخەکەدا گەڕایەوە نوسینگەکەی.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









