
ڤاکسینی-کۆرۆنا
SNN
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەی رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی پێکوتەی دژ بە کۆرۆنا نیشانداوە، ئەمەش دەبێتە یەکەم پێکوتەی دژ بەو نەخۆشییە کە لە جیهاندا بەکاربهێنرێت.
لە کۆبوونەوەیەکی حکومەتدا ڤلادیمێر پوتین لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە وتی: “پێمڕاگەیەنراوە کە ئەم بەیانییە یەکەم پێکوتە دژی کۆرۆنا بەکارهاتووە”.
داواشی لە میخائیل مۆراشکۆ وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەی کرد وردەکاریی پێکوتەکە رابگەیەنێت و دووپاتیکردەوە کە هەموو قۆناغەکانی پشکنینی بڕیوە و ئامادەیە بۆ بەکارهێنان.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە: پێکوتەکە لەلایەن پەیمانگای گامالەیا-ی رووسییەوە پەرەیپێدراوە، ئەوەش دوای دوو مانگ لە تاقیکردنەوەی لەسەر مرۆڤ.
رۆیتەرز دەڵێت، رووسیا لە کێبڕکێی بەرهەمهێنانی یەکەم پێکوتەدا سەرکەوتووبووە بەڵام نیگەرانی هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بە خێراییەکی زۆر بەرهەمهێندراوە گومان دەخرێتە سەر سەلامەتی پێکوتەکە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









