گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 11/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1126
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ سێشەممە (11/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • زۆرانبازی تیرشتیگن و نۆیەر.
  • رۆژی هەینی ئەو دوو گۆڵپارێزە لە یاری بەرشەلۆنەو بایرن میونخ رووبەڕووی یەکدەبنەوە کە لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش کێبڕکێ دەکەن.
  • تیرشتیگن خاوەنی زۆرترین گەڕانەوەیە لە خولی یانە پاڵەوانەکان،ئەو دوو مانگ پێش ئێستا سکاڵای لەسەر بەرپرسانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردوو نۆیەر وەڵامی دایەوە.
  • کۆرییاو ڤێرسایکۆ ئەو دوو یاریزانەن لە ئاتلەتیکۆ مەدرید تووشی کۆرۆنا بوون.
  • هەموو پشکنینەکانی کۆرۆنای یانەی بەرشەلۆنە نەرێنی بووە و ئەمڕۆ سەفەری لیشبوونە دەکەن بۆ یاری بایرن میونخ.

مارکا:

  • ئاتلەتیکۆ مەدرید پەنجەکانی کۆدەکاتەوە.
  • تیپەکەی دییەگۆ سیمیۆنی سەفەری لیشبوونە دەکات،بەڵام سبەی دەبێت پێش ئەوەی مەدرید جێبهێڵێت پشکنین بکات.
  • هەریەکە لە ڤێرسایکۆو کۆرییا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
  • کۆرتوای نموونەیی.
  • لەوەتەی رۆناڵدۆ یانەکەی جێهێشتووە، ریاڵ مەدرید 10 گرێبەستی کردووە و تەنیا کۆرتوای بەلجیکی بێرکابەر بووەو یاریزانێکی سەرەکی بووە.
  • کوبۆ کۆتایی هات و بۆ ساڵێک چووە ڤیاریاڵ و یانەی ریاڵ مەدرید بڕی ملیۆنێک یۆرۆ وەردەگرێت.
  • قۆناغی پێش کۆتایی خولی یۆرۆلیگ چاوەڕوانی یانەی سڤییا دەکات و ئەمشەو رووبەڕووی وڵڤەرهامپتۆن دەبێتەوە.
  • بەرشەلۆنەو ئارسر میلیۆ جیادەبنەوە.

ئاس:

  • ئاتلەتیکۆ مەدرید ئامادەیە بۆ لیشبوونە.
  • یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید  ئەمڕۆ سەفەری لیشبوونەی پۆرتوگالی دەکات بۆ یاری خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە یانەی لایپزیگ دوای ئەوەی کۆرییاو ڤێرسایکۆی تووشی کۆرۆنا بوو.
  • گورگەکان سڤییایە، ئەمڕۆ بە چەند گۆڕانکارییەکی کەمەوە رووبەڕووی وڵڤەرهامپتۆن دەبنەوە لە خولی یۆرۆلیگ.
  • ریاڵ مەدرید گرێبەستی رامۆس لە بەرزترین ئاستدا نوێدەکاتەوە.
  • گریزمان و پلانی 4-4-2، کیکی سیتین گومانی بۆ دروست دەبێت پێش یاریەکەی بایرن میونخ.

سپۆرت:

  • دژە پلان بەرامبەر بە بایرن میونخ.
  • کیکی سیتین بە 4 یاریزانی هێڵی ناوەندەوە رووبەڕووی بایرن میونخ دەبێتەوەو ئەمەش گریزمان دەخاتە سەر کورسی یەدەگ.
  • یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بە بێ هیچ حاڵەتێکی نوێی تری کۆرۆنا ئەمڕۆ سەفەری لیشبوونە دەکات، دوای ئەوەی پێشووتر تووشبوونی کۆرییاو ڤێرسایکۆی بە کۆرۆنا راگەیاندبوو.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this