
کۆبوونەوەی وەزیری پلاندانانی عێراق و نوێنەری یوئێن
SNN
وەزیری پلاندانانی عێراق پێشبینیدەکات ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەبوونی پارەی پێویستەوە پڕۆسەی سەرژمێری ئەنجام نەدرێت.
خالید بەتتال نەجم لەمیانی پێشوازیکردنی لە ریتا براون نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق وتی: “لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەین توێژینەوەیەک بکەین لەسەر کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لەسەر دۆخی تەندروستی وڵاتەکە”.
وتیشی: “بەرنامەیەکی دیکەمان بەدەستەوەیە بەوەی کێشەکانی گەنجان چین و کاریگەری کەشی ئێستای وڵات لەڕووی سیاسی و هەموو لایەنەکانی دیکەوە چین بەسەر هزر و دیدیانەوە، ئاشکراشیکرد “ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەبوونی پارەی پێویستەوە پڕۆسەی سەرژمێری ئەستەمە ئەنجامبدرێت”.
رۆژی 22ی مانگی 6ی رابردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق ستافی لایەنی بەرپرسی ئاگادارکردەوە کە ئامادەکاریی بکەن بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی پێش ئەوەی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت نزیکببێتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی نوسینگەکەی، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ئامار و دانیشتوان کۆبووەوە و چاوی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەو پرۆسەیە کەوت و وتی: “ئەنجامدانی ئاماری تەواوی دانیشتوان و سەرژمێریی ورد بەڵگەی سەرکەوتنی پڕۆسەیەکی پاکی هەڵبژاردنەکانە بۆ وڵات”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









