یاریزانێكی عێراقی لە پێناو گواستنه‌وه‌ی بۆ یانەیەک داوای (4 ) ماسی و بڕێك پاره‌ی لێدەکەن

وەلید بەحر
حسین کەرکوکی-SNN Sport
وه‌لید به‌حر یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی پێشووی عێراق ئاشكرایكرد كه رابیته‌ی یه‌كێك له یانه جه‌ماوه‌رییه‌كان داوایان لێكردووه (4 ) ماسی بكڕێت له‌گه‌ڵ بڕێك پاره له پێناو ته‌واوكردنی بۆندی گواستنه‌وه‌ی بۆ تیپه‌كه.
وه‌لید له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی :” رابیته‌ی هانده‌رانی یه‌كێك له یانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵم دانیشتن وپێان وتم ” ئاره‌زوو ده‌كه‌یت له وه‌رزی داهاتوو له تیپه‌كه‌مان یاری بكه‌یت، منیش وتم به‌ڵێ ، وه‌ڵامیان داماوه كه پێویسته له سه‌رم (4 ) ماسی بكڕم و بڕی (100 ) هه‌زار دینار بده‌م بۆ شه‌ش ئه‌ندام له رابیتهكه له پێناو ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌م بۆ ریزی تیپه‌كه‌یان “.
له درێژه‌ی لێدوانەكەیدا ئه‌و یاریزانه وتی:” زۆرێك له یانه‌كانی عێراق كاتێک گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێك ده‌كه‌ن، ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه به‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه به بڕێك پارە ده‌نوسرێت و شایسته‌كان به بڕه پاره‌یه‌كی كه‌متر وه‌رده‌گریت ، به‌ڵام ئه‌مه‌م ره‌تكرده‌وه”.
جێی باسه وه‌لید بەحر یاری بۆ یانه‌كانی شوڕته، ته‌ڵه‌به و قوه جه‌وییه كردووه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









