عێراق سه‌ردانى وه‌زیرى به‌رگریی توركیاى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه

لۆگۆى حكومه‌تى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق سه‌ردانى وه‌زیرى به‌رگریی توركیا بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژى هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌و وڵاته له سیده‌كان كه بووه هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانى فه‌رمانده‌ى لیواى دوو له پاسه‌وانى سنوورى ناوچه‌ى یه‌كه‌م و فه‌رمانده‌ى فه‌وجى سێى لیواى دوو و شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌یان.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاشكرایانكردووه، “سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى خڵوسى ئه‌كار، وه‌زیرى به‌رگریی توركیامان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه بۆ به‌غدا كه بڕیاربووو رۆژى پێنجشه‌ممه 13ى ئاب، ئه‌نجام بدرێت، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ش ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه باڵیۆزى توركیا له عێراق بانگهێشت ده‌كات به مه‌به‌ستى ئاگاداركردنه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته له سه‌ركۆنه‌ى تووندى ئێمه بۆ ئه‌و رووداوه‌ى كه روویداوه”.
كاتژمێر 3:45ى پاشنیوه‌ڕۆى رۆژى سێشه‌ممه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانى توركیا چیاى برادۆستى له سیده‌كان بۆردومانكرد له ئه‌نجامدا محەمەد رەشید سلێمان، فه‌رمانده‌ى لیواى دوو و زوبێر حالی برادۆستی، فه‌رمانده‌ى فه‌وجى سێى لیواى دوو و شۆفێره‌كه‌یان شه‌هیدبوون.
دواتر لیوا تەحسین خەفاجی، وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان، بۆ زانینى هۆكارى هێرشه‌كه كه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانى ئێمه‌ى كردووه‌ته ئامانج”.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ش به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: “ئه‌مه به‌زاندنى سنوور و سه‌روه‌رى خاكى عێراقه له‌لایه‌ن توركیاوه و مایه‌ى قبوڵكردن نییه، داواده‌كه‌ین ئه‌و وڵاته رێز و سنوورى دراوسێیه‌تى خۆى بزانێت”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









