“دواى لێكۆڵینهوه له شێوازى خهرجكردنى پارهى كۆرۆنا داواى دهستلهكاركێشانهوهى سامان بهرزنجى دهكهین”

سامان بهرزنجى، وهزیرى تهندروستیى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN – مەودا مستەفا
ئەندامێكی لیژنەی تەندروستيی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیهنێت: گوماندەكەین ئەو بڕە پارە زۆرهی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە تەرخانكراوە تەخشان و پەخشان كرابێت، دهشڵێت: پاش لێكۆڵینهوه داواى دهستلهكاركێشانهوهى وهزیرى تهندروستى دهكهین”.
شنۆ ئەشقی، ئەندامی لیژنەی تەندروستیی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئێمە گوماندەكەین ئەو بڕە پارە زۆرەی بۆ كەرتی تەندروستی و پرسی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و حكومەتی هەرێمەوە تەرخانكراوە تەخشان و پەخشان كرابێت و بۆ مەبەستی تر بەكارهاتبێت، بۆیە لە ئێستادا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەین”.
وتیشی: “رەنگە لە داهاتوویهكی نزیكدا تەواوی بەڕێوهبەری گشتی تەندروستيی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانی كوردستان بكرێن، لەوێ روونكردنەوەی پێویستمان پێبدەن بۆ ئەوەی بزانین ئەو پارانه چۆن سەرفكراوە، چونكە هەموومان دەزانین كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەرەتایی بڵاوبوونهوهى ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوەكو ئێستا زیاتر لە 13 ملیار و 390 ملیۆن دینارى تهرخانكردووه و حكومەتی عێراقیش 5 ملیار و 500 ملیۆن دینارى تهرخانكردووه، ئەو هەموو پارەیە چی بەسەر هاتووه و چۆن خهرجراوه پێویسته روونكردنهوهى لهسهر بدرێت”.
ئەندامهكهى لیژنەی تەندروستیی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژهى بهوهشكرد: “لە هەنگاوی یەكەمدا وەزیر و بەڕێوەبەرهكان بانگهێشت دەكەین، دواتر ئەگەر هەڵە و كەموكورتی هەبوو، داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری تەندروستی دەكەین”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









