
SNN
وتەبێژی سوپای لیبیا ئەحمەد مسماری رایگەیاند: تورکیا چەکدارانی بەکرێگیراو لە ناوچە جیاوازەکانی ئەفریقاوە کۆدەکاتەوە تا شەری حکومەتی لیبیای پێبکات.
مسماری لە گۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رەجەب تەیب ئەردۆغان بەردەوامە لە هاوکاری کردنی تیرۆرو تێکدانی ئەمنو ئاسایشی وڵاتی لیبیا، دوای ئەوەی ئەو چەکدارانە شەری لیبیایان پێدەکات رەوانەی وڵاتانی ئەوروپایان دەکات وەک خۆی بەڵێنی پێداون.
ئاماژەی بەوەشکرد کە تورکیا لە ناوچەی قەڕنی ئەفریقی یان (نیمچە دورگەی سۆماڵ) بەکرێگیراوان کۆدەکاتەوەو رەوانەی مسراتەی لیبیای دەکات، پاش چەند مانگێک شەڕکردن لەگەل حکومەتی لیبیا لەلایەن تورکیاوە بەڵێن بەو چەکدارانە دراوە کە رەوانەی ئەوروپایان بکەن.
مسماری لە کۆتایی قسەکانیدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: پێویستە بەزوترین کات نەتەوە یەکگرتووەکان و هێزە ئیقلیمییەکان ئەو سوکایەتییەکانی تورکیا بۆ لیبیا راگرن و نەهێڵن لەوە زیاتر تورکیا چەکداری بەکرێگیراوی ڕەوانەی لیبیا بکات بۆ شەڕکردن.
لای خۆشیەوە ریچارد نۆرلاند، باڵیۆزی ئەمریکا لە لیبیا رایگەیاند: پێویستە تورکیا بەزووترین کات واز لە ناردنی بەکرێگیراو بێنێت بۆ لیبیا و دۆخی وڵاتەکە لەوە زیاتر نەشێوێنێت، بۆ ئەم مەبەستە ئەمریکا ئەنقەرەی ئاگادارکردۆتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









