به كڕینى ئاژه‌ڵ و كشتوكاڵكردن هاوكارى گوندنیشنانى ناوچه‌یه‌كى گه‌رمیان ده‌كرێت

قه‌زاى كه‌لار ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له‌ڕێگه‌ى پرۆژه‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تى ناحیه‌ى مه‌یدان له گه‌رمیان هاوكارى ده‌گه‌یه‌نێته 76 خێزانى كه‌مده‌رامه‌تى گووندنیشینى ناوچه‌كه.
دلێر جاف، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى مه‌یدان به SNNى راگه‌یاند: “دواى ئه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه 76 خێزانى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تى گونده‌كانى سنوورى ناحیه‌ى مه‌یدانمان ده‌ستنیشانكرد دواتر له‌ڕێگه‌ى رێكخراوى خاچى سورى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه توانیمان سه‌رچاوه‌ى ماددى بۆ ئه‌و خێزانانه دیاریبكه‌ین، به‌ڵام به كڕینى ئاژه‌ڵ و هه‌روه‌ها كشتوكاڵكردن”.
وتیشى: “پێدانى هاوكارییه‌كه به سێ ئاست بووه، له ئاستى یه‌كه‌م به‌شێك له‌و خێزانانه دوو ملیۆن و 100 هه‌زار دیناریان پێدراوه، له ئاستى دووه‌م یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار و له ئاستى سێهه‌م یه‌ك ملیۆن و 100 هه‌زرایان پێدراوه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێكیان مانگا و هه‌ندێكیان چه‌ند مه‌ڕێكمان بۆ كڕیون، به‌شێكى ئه‌و خێزانانه‌ش به پاره‌ى ئه‌و رێكخراوه كشتوكاڵیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بژێوى خۆیانى پێ په‌یدا بكه‌ن”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى مه‌یدان باسى له‌وه‌كرد: “ئه‌و خێزانه ئافره‌تى به ته‌مه‌نى بێ كه‌س و خێزانى زۆر هه‌ژارییان تێدابووه ئێستا له‌ڕێگه‌ى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌وه توانیوویانه ژیانیان باشتر بكه‌ن، هاوكات له ئێستاشدا جارێكى دیكه 480 هه‌زار دینار به‌سه‌ر خێزانه‌كان دابه‌شده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى په‌ره به كاره‌كانیان بده‌ن و بتوانن باشتر ئه‌و ئاژه‌ڵ و كشتوكاڵه‌ى كردوویانه به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هه‌میشه له هه‌وڵدان له‌ڕێگه‌ى حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانه‌وه هاوكارى هاووڵاتییانى كه‌مدرامه‌تى سنووره‌كه بكه‌ن به سه‌به‌ته‌ى خۆراك و هاوكارى ماددى و هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كى تر”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









