گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ پێنجشەممە (13/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- بەرەو سەربەرزی.
- یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ سەفەری لیشبوونە دەکات بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان دوای ئەوەی لە ساڵی 2015وە نەیتوانیوە بەدەستی بهێنێت.
- دیمبلی ناوی دێتە لیستەکەوە،متمانەی بەتواناکانی هەیە لە بەرامبەر بە بایرن میونخ بۆ قۆناغی داهاتوو سەربکەوێت.
- گریزمان:”ئەوەی پێویستە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەست بهێنین”.
- لە یانەی بایرن میونخ دیڤێس ئامادە نابێت.
- تۆدیبۆ جیاکراوەتەوە دوای ئەوەی تووشێ کۆرۆنا بووە، ئەو یاریزانە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ یاریزانەکانی تر نەبووە.
- یانەی پاریس سانجێرمان لە 5 خولەکدا دەگەڕێتەوە بەرامبەر بە ئاتڵەنتاو یاریەکەی 2-1 لێ دەباتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- نەیمار دەژی.
- ئاتڵەنتا 1-2 پاریس سانجێرمان.
- یانەی پاریس سانجێرمان بە شێوەیەکی ئەفسانەیی دەگەڕێتەوەو دەگاتە قۆناغی داهاتوو.
- گریزمان قایل بووە:”ئێمە دەزانین چی دەکەین بەرامبەر بە بایر میونخ”.
- دیمبلی سەفەری لیشبوونە دەکات و ئەمڕۆ سەفەر لەگەڵ یانەکە دەکات بە بێ وەرگرتنی پشکنینی پزیشکی”.
- تۆدیبۆ یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە یانەی بەرشەلۆنە.
- ئەمڕۆ ئاتلەتیکۆ مەدرید ولایپزیگ رووبەڕوو دەبنەوە، کوڕانی سیمیۆنی رێگاکە بەرەو کۆتایی دەستپێدەکەن.

مارکا:
- جەستەت لەسەر یاریکردن بەجێبهێڵە.
- ئاتلەتیکۆ مەدرید رێگای گەیشتن بە یاری کۆتایی لە لیشبوونە دەستپێدەکات.
- سیمیۆنی رایدەگەیەنێت:” بردنەوە زۆرگرنگە، ئەوە گرنگترین شتە”.
- زۆرانبازی لە نێوان لیڤاندۆڤسکی و میسی ، سبەی رووبەڕوودەبنەوە.
- “مەدرید شوێنی نوێی من دەبێت”.
- کاسیاس لە نوێترین لێدوانیدا لەسەر گەڕانەوەی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید دەڵێت:”یەکلایی بووەتەوە بەم نزیکانە دەگەڕێمەوە بۆ ریاڵ مەدرید”.

ئاس:
- نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان لە دەستیاندایە.
- ئۆبلاکی گۆڵپارێزی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دووپاتی دەکاتەوە دەرفەتێکی گەورەیان لە بەردەمدایە بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان.
- ئۆبلاک:” هیچ شتێک نیە هێندەی بردنەوەی ئەم نازناوە خۆشتر بێت”.
- یانەی ریاڵ مەدرید 8 یاریزانی دەخاتە بازاڕەوە بۆ بەدەستهێنانی پارەو لەسەروو هەموویانەوە بەیڵ و جەیمسە ونرخیان 40 ملیۆن یۆرۆی تەواوە.
- بەرشەلۆنە ئەمڕۆ لەگەڵ میسی کە چاکبووەتەوە لە پێکان ، سەفەری لیشبوونە دەکات.
- تۆدیبۆ کە تا ئێستا پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە نەکردووەتەوە، تووشی کۆرۆنا بووە.
- پاریس سانجێرمان لە 3 خولەکدا ریمۆنتادا بەسەر ئاتڵەنتا دەکات.
- رابیتەی لالیگا دووپاتی دەکاتەوە 6حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یانەی ئاتلەتیک بیلباو تۆمارکراوە.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









