
SNN- محەمەد مستەفا
بەهۆی گرتەوەی ئاوی زێی بچوک لە لایەن ئێرانەوە، لە سنووری قەزای پشدەر هەزاران ماسی لەناوچوون و بەڕێوبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕینیش دەڵێت:” گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک مەترسی گەورەی ژینگەی لە راپەڕین دروست دەکات “.
عەمید شۆڕش کاکە فەتحوڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ساڵێکە وڵاتی ئێران لە وەرزی هاویندا ئاوی زێی بچوک دەگرێتەوە، بەو هۆیەشەوە زیانێکی زۆر بە سامانی ماسی ئاوی زێی بچوک دەگات و ساڵانە بەو هۆیەوە هەزاران ماسی لەناو دەچن و جگەلەوەی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک مەترسی ژینگەی گەورە لەسەر ئیدارەی راپەڕین و دروست دەکات .
عمید شۆڕش وتیشی ” جگە لە زیانگەیاندن بە سامانی ماسی، گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک کاریگەری خراپی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و ژینگەی ناوچەکە دەبێت بەو پێیەی بەشێکی زۆری جوتیارانی ناوچەکە بۆ کشتوکاڵ کردن پشت بە ئاوی زێی بچوک دەبەستن”.
بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین باسی لەوەشکرد: “بۆ پاراستنی ژینگە و کشتوکاڵی سنوورەکە و سامانی ئاژەڵ و ماسی بڕیارە بە هەماهەنگی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی ئیدارەی راپەڕین ئەنجومەنێکی ژینگەی دروستبکەن”.

فۆتۆ محەمەد مستەفا
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









