
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، سەرۆکی ئەمریکا پێش پێنج مانگ نامەیەکی بۆ بەشار ئەسەد ناردووە سەبارەت بە چارەنووسی رۆژنامەنووس ئۆستین تایز کە لە ساڵی 2012ەوە بێسەروشوێنە.
مایک پۆمپیۆ ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا کە بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی بێسەروشوێنبوونی تایز، رۆژنامەنووسی ئەمریکی، بڵاویکردبووەوە، ئاماژەی بەوەکرد: حکومەتی ئەمریکا بە بەردەوامی لەهەوڵدابووە پەیوەندی بە بەرپرسانی سوریاوە بکات سەبارەت بە ئازادکردنی ئەو رۆژنامەنووسە.
وتیشی: ترەمپ مانگی ئازار نامەیەکی بۆ ئەسەد ناردووە و پێشنیازیکردووە راستەوخۆ گفتوگۆ بکەن.
ئۆستین تایز رۆژنامەنووسێکی ئەمریکی بوو، کاری بۆ رۆژنامەی واشنتن پۆست و سی بی ئێس دەکرد، رۆژی 14ی ئابی 2012 لە لە دیمەشق لەلایەن هێزێکی چەکدارییەوە دەستبەسەرکرا و لەوکاتەشەوە بێسەروشوێنبووە و نازانرێت ئێستا لە ژیاندا ماوە یاخود نا.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









