
مەرزی پشتە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی دروستكردنی كێشە و گرفت بۆ شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان لەلایەن كۆپانیایەك كە بە وتەی شۆفێران دەوترێت سەر بە بزوتنەوەی گۆڕانە، ماوەی سێ رۆژە سەرجەم شۆفێرانی مەرزی پشتەی سەربە پارێزگای هەڵەبجە مانگرتنیان لەكاركردن راگەیاندووە و ئەمڕۆش بەهۆی نەمانی هێڵی ئینتەرنێت و گواستنەوەی تاوەری كۆمپانیایەكی پەیوەندیكردن مەرزەكە تاكاتێكی نادیار داخرا.
بێستوون غاندی، نوێنەری شۆفێرانی مانگرتووی مەرزی پشتەی سەربە پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ماوەی سێ ڕۆژە ئەو كێشە و گرفتانەی كە لەلایەن كۆمپانیای (لۆكس جێنسی) بۆ شۆفێرانی مەرزی پشتە دروستدەكرێت، مەرزی پشتە داخراوە، ئەمڕۆش مەرزەکە رووبەڕووی گرفتێكی دیكە بوویەوە ئەویش گواستنەوەی تاوەرێكی پەیوەندیكردن و نەمانی هێڵی ئینتەرنێت بوو لە مەرزەكەدا بەوهۆیەشەوە هیچ پەیوەندییەك لەگەڵ عێراقدا نامێنێت و رێگەنادرێت كاری بازرگانی تیادا بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: “بەهۆی ئەو كێشانەی كە لە مەرزی پشتە دروستبووە تاكاتێكی نادیار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی پشتە رادەگیرێت، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارمانداوە كە سبەی سەردانی نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەت بكەین لە سلێمانی بۆ ئەوەی كێشە و گرفتەكانمان بگەیەنین بە لایەنی پەیوەندیدار، چونكە ناكرێت رێگە بدرێت بە هاوردەكردنی كاڵاوشمەك لە مەرزێكەوە و هەمان ئەو كاڵا و شمەكانە لە مەرزی پشتە رێگەیان پێنەدرێت، ئەمە بە هەوڵێك دەزانین بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی پشتە لاواز بكەن و شۆفێران ناچار بكەن لە مەرزەكانی دیكەوە كاربكەن و كاڵا بهێنن”.
نوێنەری ئەو شۆفێرە مانگرتووانە ئەوەشی خستەڕوو: “لە ئێستادا بە فەرمانێكی وەزیری دارایی مەرزی پشتە داخراوە بە بیانووی ئەوەی گوایە تا ئەوكاتە كێشە و گرفتەكانی چارەسەر بكرێت، بۆیە داخستنی ئەو مەرزە و دروستكردنی كێشە و گرفت بۆ ئێمە دروستكردنی كێشەیە بۆ سەدان خێزان كە بژێوی ژیانمان لەسەر ئەم مەرزەیە، داواكارین لە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدەم كێشەی شۆفێرانی مەرزی پشتەوە بێن و چیتر لەوە زیاتر مەرزەكە بەداخراوی نەهێڵنەوە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









