نوێترین زانیاری لەبارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی سلێمانی دوای کۆرۆنا

شاری سلێمانی فۆتۆ: نڤار کاوان
د. سەباح هەورامی: پێشنیازی کردنەوەی بەشێک لەفەرمانگەکانمان کردووە
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت “پێشنیازیان کردووە چەند فەرمانگەیەکی حکومی دەست بە دەوام بکەنەوە و سێ قۆناغیشمان داناوە بۆ کردنەوەی مزگەوتەکان.
بەڕێوەبەرایەتى ئەوقافى سلێمانى داواى لە بەڕێوبەرایەتى تەندروستى سلێمانى کردوە،کە پێشنیازیان لە بارەى خۆپارێزى بۆ کردنەوەوەى مزگەوتەکان بۆ بکەن، و تەندروستى سلێمانیش داواى کردوە بە 3 قۆناغ مزگەوتەکان بکرێنەوە.
د.سەباح هەورامى، بەڕێوبەرى تەندروستى سلێمانى بە SNNى ڕاگەیاند”شارى سلێمانى لە ڕووى ڤایرۆسى کۆرۆناوە قۆناغى مەترسى تێپەڕاندوە و لە ئێستادا هیچ نەخۆشێک لە نەخۆشخانەکاندا بوونیان نەماوە،بۆیە پێشنیازمان کردوە کە بەشێکى دیکەى سێکتەرەکانى ژیان بکرێنەوە لەوانە کردنەوەى دەرگاى مزگەوتەکان”.
ووتیشى”ئەوقافى سلێمانى داواى کردووە پێشنیازى خۆمانیان پێى بڵێین لە بارەى کردنەوەى مزگەوتەکان و ئێمەش داوامان کردوە، بە 3 قۆناغ مزگەوتەکان بکرێنەوە، قۆناغى یەکەم تەنها نوێژە فەرزەکان بکرێت و دەستنوێژى تێدا نەگیرێت و نوێژخوێنان بەرماڵ لەگەڵ خۆیاندا بهێنن، قۆناغى دووەم، نوێژى بەکۆمەڵى تێدا بکرێت، قۆناى سێهەمیش هەموو ئەو مەراسیمانەى کە لە ڕابردوودا لە مزگەوتەکاندا کراوە وەکو خۆى و بە جێبەجێکردنى ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە دەستپێدەکاتەوە”.
ڕاشیگەیاند “جگە لە مزگەوتەکان پێشنیازى کردنەوەى بەشێک لە دەوامى فەرمانگەکان کراوە لەوانە بەڕێوبەرایەتى پاسپۆرت و هاتوچۆ و دادگاکان کە بۆ ئەم قۆناغە پێویستە بکرێنەوە، ئەویش بێگومان لەژێر ڕێککارە تەندروستییەکاندا دەبێت”.
#SNN_EXCLUSIVE
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









