جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان باس له خراپى بارودۆخى دارایى یهكێتیەکەیان ده‌كات

هادی کەریم
بەهۆی خراپی باری داریی یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان، ناتوانێت بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوله‌كانى كوردستان بدات.
له‌سه‌ر ئه‌و قەیرانەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی تێیکەوتووە، هادى كه‌ریم جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتیەکە ئه‌و بڕه پاره‌یه ئاشكرا ده‌كات كه حكومه‌ت به‌ڵێنى پێدا بوون پێیان بدات كه بڕه‌كه‌ى زیاتر له یه‌ك ملیار دیناره، له هه‌مان كاتیش‌دا باسی قه‌رزارى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ده‌كات كه پاره‌ى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیارانى یارییه‌كانى خوله‌كانى كوردستانى له‌لایه كه نزیكه‌ى 170ملیۆن دیناره، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى هیچ پاره‌یه‌ك له قاسه‌ى یه‌كێتیه‌كه تا ئێستا پاره‌كه‌ى نه‌داوه.
هادى كه‌ریم دەڵێت:” نه‌ك ته‌نها بوونى ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵكو هیچ بودجه‌یه‌ك و پاره‌یه‌ك له یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستاندا نیه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ره‌زامه‌ندى نیشان بدات چالاكیه‌كانمان ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه ده‌بێت ئه‌و پاره‌یه‌مان بۆ سه‌رف بكات كه پێشتر به‌ڵێنى پێدابووین كه زیاتر له یه‌ك ملیار دیناره، بۆیه سهرفكردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆمان دابینكرابوو پێش هاتنى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، به‌ڵام كێشه‌كه‌مان ئێستا ئه‌وه‌یه ئایا حكومه‌تى هه‌رێم له ئێستادا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌مان بۆ سه‌رف ده‌كات له‌م بارودۆخه‌دا”.
جێگره‌كه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان وتیشی:” له رێگه‌ى ئێوه‌وه سوپاسی تایبه‌تى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیارانى یارییه‌كانى خولى نایاب و پله‌یه‌ك لاوان ده‌كه‌م كه ئه‌و ماوه‌یه‌ى چالاكیهكان به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان یارییه‌كانیان به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام وه‌ك قه‌رز لاى یه‌كێتی تۆپى پێى كوردستانه”.
هادى ئاماژه به‌وه ده‌دات:” دڵنیایی ده‌ده‌مه ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاران هه‌ر كاتێك ئه‌و پاره‌یه وه‌رگیرا سه‌رجه‌م ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاران لاى یه‌كێتیى تۆپى پێى كوردستانه ده‌یانده‌ینه‌وه، به‌ڵام له ئێستادا ده‌بێت بڵێین گه‌شبینین، چونكه نازانین ئه‌م بارودۆخه به چی ده‌گات، له‌به‌رئه‌وه له ئێستادا حكومه‌ت پاره‌ى مووچه‌ی خۆى بۆ دابین ناكرێت چۆن ده‌توانێت پاره‌ى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان دابین بكات”.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









