
ناو بارەگای ئەنجومەنی ئاسایش
SNN
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نەیتوانی گەمارۆی سەر چەکی ئێران درێژ بکاتەوە بەهۆی بەکارهێنانی ڤیتۆ لەلایەن هەریەک لە وڵاتانی چین و رووسیاوە.
لەمیانی دەنگدان بە داواکارییەکەی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاوردەی چەک لەلایەن ئێرانەوە 11 وڵاتی دیکەش رازی نەبوون دەنگ بدەن.
جگە لە رووسیا و چین کە دەنگیان نەدا، هەریەک لە وڵاتانی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و هەشت وڵاتی تر رازی نابوون نە بە بەڵێ نە بە نەخێر دەنگ بە پڕۆژە پێشنیازەکەی ئامریکا بدەن.
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای دانیشتنەکە رایگەیاند “ئەنجوومەنی ئاسایش “بڕیارێکی ژیرانە”ی رەتکردەوە و دەنگی پێنەدا.
وتیشی: “ئەنجوومەنەکە رێگەی داوە بە ئێران بە ئارەزووی خۆی چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆر بکڕێت کە ماوەی 13 ساڵە رێگە نادرێت تاران ئەو کارە بکات”.
تاران پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش کرد و عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسیوێتی: “لە مێژووی 75 ساڵەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ئەمریکا بەو جۆرە پەراوێز نەخراوە”.
قەدەغەی چەکی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران ماوەی 13 ساڵە کارایە، بەڵام لەسەر بنەمای رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا کۆتاییدێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









