گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 15/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
2163
مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

SNN Sport

ئەمڕۆ شەممە (15/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

سپۆرت:

  • سوکایەتی مێژوویی.
  • بایرن میونخ 8-2 بەرشەلۆنە.
  • یانەی بەرشەلۆنە زۆرترین سوکایەتی پێکراو گەورەترین شکستی لە ئەوروپا تووشبوو.
  • یەکەمجارە دوای 12 ساڵ بە بێ نازناو وەرزەکە تەواو دەکات.
  • پیکێ:” ئەمە ئابڕووچوونە، یانەکە پێویستە گۆڕانکاری لە هەموو بەشەکانیدا بکات”.
  • بارتۆمیۆ:” ئەمە کارەساتە، من داوای لێبووردن دەکەم،دەبێت چەند بڕیارێک بدەین و بیر لەوە دەکەینەوە، لە هەفتەی داهاتوو جێبەجێی دەکەین”.
  • ئەمشەو مانچستەرسیتی و لیۆن رووبەڕووی یەکدەبنەوەو گواردیۆلا بە شوێنی قۆناغی پێش کۆتایی دەگەڕێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • کۆتاییەکی شەرمنانە لە سەردەمی خۆیدا.
  • بەرشەلۆنە 2-8 بە یانەی بایرن میونخی باوەڕپێنەکراو لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە لیشبوونە دەدۆڕێت.
  • کیکی سیتین هیچ شوێنێکی لە یانەکە بۆ نەماوەتەوە.
  • بارۆمیۆ هەڵبژاردن لە یانەکە ئەنجام نادات.
  • پیکێ:”بەم ئەنجامە ئێمە نزمترین ئاستمان تۆمارکرد،ئەگەر یانەکە گۆڕانکاری دەکات و بیانەوێت یانەکە جێبهێڵم من یەکەم کەسم ئەگەر پێویست بکات”.

ئاس:

  • سوکایەتی مێژوویی.
  • بەرشەلۆنە 8-2 بایرن میونخ.
  • کارەساتەکەی لیشبوونە لەوانەیە کاریگەری لە ناوەوەی یانەکە هەبێت لە هەموو ئاستەکانیداو  لەگەڵ خۆیدا گۆڕانکاری گەورە بە دوای خۆیدا دەهێنێت.
  • راینێر خیسۆسی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لە خولی ئەڵمانیا داواکراوەو یانەکانی بایرن میونخ  و دۆرتمۆند دەیانەوێت بە خواستن گرێبەستی لەگەڵ بکەن.

 

مارکا:

  • ئابڕووچوون.
  • یانەکەی کیکی سیتین 8-2 بەرامبەر بە بایرن میونخ دەدۆڕێت و سوکایەتی مێژوو لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان تۆماردەکات.
  • چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەم ئەنجامە کیکی سیتین لە پۆستەکەی دوربخرێتەوە.
  • ماوەی 13 ساڵە یەکەمجارە یانەیەکی ئیسپانی ناوی لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان نابێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this