
SNN
وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە لێدوانەکانی حەسەن روحانی لهبارهی رێککەوتنی ئاساییکردنەوە پهیوهندییهكانی نێوان تەلئەبیب و ئەبوزەبی، ئیمارات کاربەڕێکەری ئێرانی لە وڵاتەکەی بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرد و نیگەرانییەکانی ئیماراتی پێگەیاند.
بە پێی ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئیمارات، WAM جێگری کاروباری سیاسیی لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات، خەلیفە شاهین خەلیفە مەرار، یاداشتی ناڕهزایهتی داوەتە کاربەڕێکەرە ئێرانییەکە. لە یاداشتەکەدا باس لەوەکراوە کە: “ئەو هەڕەشانە جێگەی قبوڵکردن نیین و ئیستیفزازکردنن، لە هەمان کاتدا کاریگەریی مەترسیداریان دەبێت لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەی کەنداو”.
لەلایەکی دیکەوە، ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد سکرتێری گشتی ئەنجومەنەکە سەرکۆنەی “هەڕەشەکانی” سەرۆکی ئێران و بەرپرسانی ئێران دەکات بۆ سەر ئیمارات، ئەمەش دوای ئەوەی ئیمارات و ئیسڕائیل رێککەوتن لەسەر باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
سەرۆککۆماری ئێران دوێنێ سەبارەت بە رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پهیوهندییهكانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات رایگەیاندبوو: ”هۆشداریی دەدەینە ئەوانە، بوار بۆ ئیسرائیل مەڕەخسێنن لە ناوچەکەدا. بە پێچەوانەوە بەرپهرچدانەوەیەکی جیاواز دەبینن. ئاگادارتان دەکەمەوە، گوێ لە ئاگادارییەکان بگرن و لە رێگەی هەڵە بگەڕێنەوە”.
پێنجشەممەی رابردوو هەریەک لە ئیسرائیل و دەوڵەتی ئیمارات رێککەوتننامەیەکیان واژووکرد بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، نێردەی سەرۆکی ئەمریکاش بۆ ئاشتی دەڵێت: “رێککەوتننامەکە دەبێتە دێوەزمەیەک بۆ ئێران”.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە هەریەک لە جێنشینی ئیمارات و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن رێککەوتننامەکەیان واژووکردووە.
بەپێی بەندێکی رێککەوتننامەکە، ئیسرائیل واز لە قۆرغکارییەکانی خۆی دەهێنێت لەسەر چەند ناوچەیەکی کەرتی خۆرئاوا کە پلانی دانابوو دەستیان بەسەردا بگرێت.
برایان هوک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەمبارەیەوە دەڵێت: “رێککەوتننامەکە دەبێتە دێوەزمەیەک بۆ ئێران”.
کۆشکی سپیش لەبارەی رێککەوتنەکەوە رایدەگەیەنێت: “رێککەوتننامەکە کردنەوەی باڵیۆزخانە و گەشتی ئاسمانی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دەگرێتەوە لەنێوان ئیسرائیل و ئیماراتدا”.
شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان جێنشینی ئیمارات و بنیامین ناتانیاهو لەبارەی رێککەوتنەکەوە دەڵێت” ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە” و ئیمارات دەڵێت “دەستباڵایی ئیسرائیل بەسەر چەند ناوچەیەکی فەڵەستینەوە نامێنێت”.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









