گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 17/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە (17/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- سڤییا، شانازی ئیسپانیا.
- یانەی سڤییا 2-1 لە مانچستەریونایتد دەباتەوەو دەیسەلمێنێت کەس ناتوانێت دەستی لێبدات لە یۆرۆلیگ.
- شەشەم جارە لە مێژوویدا دەگاتە یاری کۆتایی خولی یۆرۆلیگ و تیپەکەی لۆپتیگی سەرکەوتوو بوو لە گێمی دووەم یاریەکە 2-1 بباتەوەو گۆڵپارێز برۆنۆ هۆکاری سەرەکی گەیشتنی یانەکە بوو بە یاری کۆتایی.
- جەیمس:” هەست بە بێهیوایی دەکەم لە ریاڵ مەدرید یاری ناکەم، من ئامادەییم نیشاندا ریاڵ مەدرید جێبهێڵم، چونکە زیدان پێکهاتەکەی ئامادەبوو، بەڵام ریاڵ مەدرید رێگەی پێنەدام”.

ئاس:
- سڤییا، هەنگاوێکی تری نا بۆ بردنەوەی شەشەم نازناوی یۆرۆلیگ و 2-1 لە مانچستەریونایتد دەباتەوەو گۆڵپارێزەکەی برۆنۆ باشترینی یاریەکە بوو.
- یانەی سڤییا کە پێشتر 5 جار نازناوەکەی بردووەتەوە، رووبەڕووی براوەی یاری شاختار و ئینتەرمیلان دەبێتەوە.
- دڵی بەرگری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی، دایوت ئۆبیانکۆ لە سەر داوای زیدان کە یانەکەی رازیکردووە، لە ساڵی داهاتوو یەکێک دەبێت لە ئامانجەکانی.

سپۆرت:
- یانەی بەرشەلۆنە بیر لە گەڕانەوەی نەیمار دەکاتەوە.
- یانە کەتەلۆنیەکە هیوای هەیە لە وەرزی داهاتوو ئەستێرە بەرازیلیەکە بگەڕێنێتەوە و دەیەوێت گریزمان رازی بکات پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە بکات و 60 ملیۆن یۆرۆش بەو یانەیە بدات لە پێناو نەیمار.
- ماڵئاوایی کیکی سیتین.
- ئەمڕۆ ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە دوورخستنەوەی کیکی سیتین رادەگەیەنێت و کومان و پۆچتینۆ پاڵێوراوی سەرەکین تا شوێنی ئەم راهێنەرە بگرنەوە.
- هەروەها گارسیا پیمێنتا پاڵێوراوێکی ترە دوای ئەم دوو راهێنەرە.
- یانەی سڤییا 2-1 لە مانچستەریونایتد دەباتەوەو دەگاتە یاری کۆتایی خولی یۆرۆلیگ و بە شوێنی نازناوی شەشەم دەگەڕێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- کومان زۆر نزیکە لە بەرشەلۆنە.
- هۆڵەندیەکە نزیکە گرێبەست لەگەڵ بەرشەلۆنە بکات و شوێنی سیتین بگرێتەوەو تەنیا وردەکاری ماوە.
- یانەی سڤییا 2-1 لە یونایتد دەباتەوەو سەلماندی کە لە یاری کۆتایی یۆرۆلیگدایە.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









