“كارگه‌كانى چه‌و و لم سروشت و ژینگه‌ى رووبار‌ى سیروانیان تێكداوه”

رووبار‌ى سیروان | فۆتۆ: Ali Doosti
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
به‌هۆى كارگه‌كانى چه‌و و لمه‌وه ساڵانێكه هاووڵاتییان و چالاكوانانى سنوورى گه‌رمیان نیگه‌رانى ده‌رده‌بڕن و پێیانوایه ئه‌و كارگانه بوونه‌ته هۆى تێكدانى رووبار‌ى سیروان و بڕینه‌وه‌ى داره‌كانى، حكومه‌تى هه‌رێمیش ده‌ڵێت: “هه‌ر كارگه‌یه‌ك زیاده‌ڕه‌وى بكات سزا ده‌درێت”.
چه‌مى رووبار‌ى سیروان كه هاووڵاتییان وه‌كو ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارى به‌كاریده‌هێنن، هاوكات له‌سه‌ر رووباره‌كه ژماره‌یه‌ك كارگه‌ى چه‌و و لم بوونى هه‌یه، “به‌ڵام به‌شێك له هاووڵاتییان و چالاكوانانى ناوچه‌كه داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ن چیتر رێگه به‌و كارگانه نه‌درێت له‌سه‌ر رووباره‌كه كاربكه‌ن و ده‌ربكرێن، چونكه ئه‌و كارگانه بوونه‌ته هۆكارى تێكدانى سیما و ژینگه‌ى رووباره‌كه و بڕینه‌وه‌ى داره‌كانى قه‌راخ رووباره‌كه و زیانگه‌یاندن به ژینگه‌كه‌ى، ئه‌مه وێڕاى گۆڕینى رێڕه‌وى ئاوه‌كه‌ى هه‌رجاره‌و بۆ لایه‌ك و لێڵ و پیسكردنى”.
یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان له‌وباره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “به به‌رده‌وامى چاودێرى كارگه‌كانى چه‌و و لم ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان، له نوێترین سه‌ردانیشماندا دوو كارگه‌كه به‌هۆى زیاده‌ڕه‌وییه‌وه سزادراون”.
وتیشى: “بڕیارمانداوه ئه‌و كارگانه به‌شێوه‌یه‌كى تووند سزابدهين، له‌برى هه‌ر مه‌ترێك زیاده‌ڕه‌وى سێ هێنده سزایان مادییان بده‌ین، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگه‌ده‌گرین بۆ هه‌ر زیاده‌ڕه‌وییه‌ك كه ببێته هۆكارى زیانگه‌یاندن به رووبار‌ى سیروان”.
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان داواشى له هاووڵاتییان كرد له هه‌ر جۆره سه‌رپێچییه‌ك یان زیادهڕهوییهكى ئه‌و كارگانه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێوشوێنى پێویست له به‌رامبه‌ریان بگیرێته‌به‌ر.
كارگه‌كانى چه‌و و لم به درێژایی رووبار‌ى سیروان له نزیك شارى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه بۆ كه‌لار و خوارووى كه‌لار بوونیان هه‌یه، چه‌ندین ساڵه له چه‌وى رووباره‌كه سودمه‌ند ده‌بن، له ساڵى 2011 له لایه‌ن قایمقامیه‌تى كه‌لاره‌وه بڕیاردرا هه‌موویان له‌سه‌ر رووباره‌كه ده‌ربكرێن و له شوێنى دیكه كارگه دابنێن، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كرا.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
35 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
35 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









