هاوژین عومەر: له‌م سه‌ردانه‌دا روونده‌بێته‌وه ئه‌مریكا تا چه‌ند هاوكارى كازمى ده‌كات

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
راوێژكارێكى سه‌رۆككۆمارى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌م سه‌ردانه‌دا روونده‌بێته‌وه كه تا چه‌ند ئه‌مریكا پشتیوانى كازمى ده‌كات له چاكسازییه‌كانیدا، ده‌شڵێت: “ئه‌مریكا ده‌توانێت یارمه‌تى سه‌رۆكوه‌زیران بدات”.
هاوژین عومەر، راوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق به ده‌نگى ئه‌مریكاى راگه‌یاند: “سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، چونكه له‌م سه‌ردانه‌دا روونده‌بێته‌وه كه تا چه‌ند ئه‌مریكا پشتیوانى كازمى ده‌كات له چاكسازییهكانيدا، له به‌دیهێنانى خواستى شه‌قام، به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنێكى بێ خه‌وش و نه‌هێشتى میلیشياكان”.
وتیشى: “هاتنى كازمى به ره‌زامه‌ندى ئه‌مریكا بووه، ئه‌مریكاش ده‌توانێت هاوكارى بكات له سه‌رخستنى كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌یدا”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه ئه‌مریكا چۆن ده‌توانێت هاوكارى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بكات، هاوژین عومه‌ر ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئه‌مریكا ده‌توانێت له‌ڕووى دارایی و سیاسییه‌وه پشتیوانى كازمى بكات بۆ سه‌رخستنى حكومه‌ته‌كه‌ى و بوونیاتنانى ژێرخانى ئابوورى وڵات”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و تیمێكى یاوه‌رى به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و واشنتن، بڕیاره له كۆشكى سپى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا كۆبێته‌وه.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









