ڤیدیۆ:پاریس سانجێرمان بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا گەیشتە یاری کۆتایی

0
1465
پاریس سانجێرمان

SNN Sport

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی پاریس سانجێرمان بە ئەنجامێکی گەورە توانی بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا پلیتی یاری کۆتایی ببڕێت.

هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و لایپزیگی ئەڵمانی لە وڵاتی پۆرتوگال و لە شاری لیشبوونە، لە یاری قۆناغی پێش کۆتایی خولەکە رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا یانە پاریسیەکە توانی یاریەکە 3-0 بباتەوەو بۆ یاری کۆتایی سەربکەوێت.

لە گێمی یەکەم پاریس توانی بە دوو گۆڵی یاریزانان، مارکینهۆس و دی ماریا لە خولەکەکانی 13 و 42 پێشبکەوێت و گێمی یەکەم 2-0 تەواو بوو.

لە گێمی دووەمی یاریەکە پاریس درێژەی بە ئاستە باشەکەیدا، توانی لە خولەکی 56 گۆڵێکی تر لە لایەن یاریزان، بێرنات بکات و ئەنجامەکە بکاتە 3-0.

لە کۆتایدا یاریەکە 3-0 تەواو بوو، پاریس توانی بۆ یەکەمجار  بگاتە یاری کۆتایی خولەکەو رووبەڕووی براوەی یاری لیۆن و بایرن میونخ دەبێتەوە، کە ئەم یارییە سبەی سێشەممە ئەنجام دەدرێت.


بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this