هه‌ڵمه‌تى ژینگه‌يى بۆ ده‌ركردنى كارگه‌كانى چه‌و و لم له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان ده‌ستیپێكرد

رووبار‌ى سیروان | فۆتۆ: Saad Sazani
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
به‌هۆى كارگه‌كانى چه‌و و لمه‌وه ساڵانێكه هاووڵاتییان و چالاكوانانى سنوورى گه‌رمیان نیگه‌رانى ده‌رده‌بڕن و له ئێستادا هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ده‌ركردنى ئه‌و كارگانه له‌سه‌ر رووباره‌كه ده‌ستپێكردووه.
ئازاد ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى رێكخراوى ژینگه‌دۆستانى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: “رێكخراوه‌كه‌ى ئێمه و به‌شێكى زۆر له چالاكوانانى ژینگه هه‌ڵمه‌تێكى فراوانمان ده‌ستپێكردووه دژى كارگه‌كانى چه‌و و لم له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان له سنوورى شارى كه‌لار، چونكه ئه‌و كارگانه بوونه هۆكارى تێكدانى ژینگه‌ى ئه‌و رووباره”.
وتیشى: “چه‌ندین ساڵه ئه‌و كارگانه بوونه‌ته هۆكارى بڕینه‌وه‌ى دار و تێكدانى ژینگه‌ى رووبار‌ى سیروان، گۆڕینى رێڕه‌وه‌كه‌ى، لێڵبوون و پیسكردنى ئاوه‌كه‌ى ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر قازانج و به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان”.
سه‌رۆكى رێكخراوى ژینگه‌دۆستانى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌گه‌ر لایه‌نى حكومه‌ت به ده‌نگ داواكارییه‌كه‌نمانه‌وه نه‌هات بۆ لاربردنى ئه‌و كارگانه، ئه‌وا هه‌ڵوێستى ترمان ده‌بێت و كه‌مپه‌ین و گردبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تى گه‌وره له‌سه‌ر رووباره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.
كارگه‌كانى چه‌و و لم به درێژایی رووبار‌ى سیروان له نزیك شارى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه بۆ كه‌لار و خوارووى كه‌لار بوونیان هه‌یه، چه‌ندین ساڵه له چه‌وى رووباره‌كه سودمه‌ند ده‌بن، له ساڵى 2011 له لایه‌ن قایمقامیه‌تى كه‌لاره‌وه بڕیاردرا هه‌موویان له‌سه‌ر رووباره‌كه ده‌ربكرێن و له شوێنى دیكه كارگه دابنێن، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كرا.
پێشتر یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان له‌وباره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “به به‌رده‌وامى چاودێرى كارگه‌كانى چه‌و و لم ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان، له نوێترین سه‌ردانیشماندا دوو كارگه‌كه به‌هۆى زیاده‌ڕه‌وییه‌وه سزادراون”.
وتیشى: “بڕیارمانداوه ئه‌و كارگانه به‌شێوه‌یه‌كى تووند سزابده‌ین، له‌برى هه‌ر مه‌ترێك زیاده‌ڕه‌وى سێ هێنده سزایان مادییان بده‌ین، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگه‌ده‌گرین بۆ هه‌ر زیاده‌ڕه‌وییه‌ك كه ببێته هۆكارى زیانگه‌یاندن به رووبار‌ى سیروان”.
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان داواشى له هاووڵاتییان كرد له هه‌ر جۆره سه‌رپێچییه‌ك یان زیاده‌ڕه‌وییه‌كى ئه‌و كارگانه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێوشوێنى پێویست له به‌رامبه‌ریان بگیرێته‌به‌ر.

به‌راوردى تێكچوونى ژینگه‌ى رووبار‌ى سیروان به‌هۆى كارگه‌كانى چه‌و و لم
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









