
میسی و بارتۆمیۆ
SNN Sport
خۆرخێ میسی، باوکی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لیۆنێل میسی، نیگەرانی خۆی لە دۆخی یانەی بەرشەلۆنە دەردەبڕێت،دوای ئەوەی لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بە ئەنجامی 8-2 بە یانەی بایرن میونخ دۆڕا.
لە نوێترین لێدوانیدا بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت:” قسەم لەگەڵ باوکی میسی کردووەو ئەو پێی وتم بێئومێدییەکی زۆر هەیە، بەڵام دەبێت مێشکمان روون بکەینەوەو وەرزی نوێ دەستپێبکەینەوە، میسی وەکو هەموو یاریزانەکانی تر تووشی شکستێکی قورس بووە، دەبێت کۆتایی بەم شکستە کوشندەیە بهێنین و هەستین بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە کارکردن”.
دواتر دەڵێت:” بێ هیچ گومانێک یانەی بەرشەلۆنە باشترین یانەی ئەوروپایە، شایەنی لەوە زیاترە،بۆ هەمووانی دڵنیا دەکەمەوە میسی پڕۆژەی نوێ بەڕێوە دەبات، ئەو دەیەوێت لە یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی بە ژیانی یاریکردنی بهێنێت و دەمێنێتەوە”.
لە کۆتایدا وتی:” بڕیاری وازهێنانی ئەبیدال وەکو بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە، بڕیارێکی کەسی تایبەت بە خۆی بوو”.
میسی لە هاوینی داهاتوو بە هۆی تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە دەتوانێت یانەکە جێبهێڵێت و لە سەرەتای ساڵی نوێش بە پێی یاساکان دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ یانەیەکی نوێ بکات بۆ ئەوەی پەیوەندی پێوە بکات.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









