
هه‌ڵمه‌تى بڕینى ئاوى زێده‌ڕۆ له هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – مەودا مستەفا
هەڵمەتی بڕینی ئاوی زێدەڕۆ لە شاری هەولێر بۆ جارى دووه‌م دەستیپێكردەوه، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێریش ده‌ڵێت: “ئەو سەرپێچیيانەی كراونەتە سەر ئاو لایدەدهین و سەرپێچیكارانیش سزا دەدرێن”.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی مەسعود كاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر و بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەكان هەڵمەتى بڕینی ئاوى راكێشراوى زێده‌ڕۆ لە گەڕەكی 32ی پارك لە شاری هەولێر دەستیپێكرد، پاش ئه‌وه‌ى لە ماوەی رابردوودا هەڵمەتێكی هاوشێوە لە گەڕەكی وەزیران ئەنجامدرا.
مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا رایگه‌یاند: “جگە لەوەی سەرپێچییەكە لادەدەین سەرپێچیكارانیش سزاده‌ده‌ین و پسوڵەیەكیان پێدەدهین بە چاككردنەوەی ئەو شوێنە، سزای پێبژاردنیش دەدرێت كە بڕەكەی لە نێوان 500 هەزار دینار تا 2 ملیۆن دینار دەبێت ئەگەر پابەندنەبێت و سەرپێچیيەكەی نەبڕێت، ئەگەر ئەو سەرپێچیيە دووبارە بكاتەوە سزاكەی زیاتر دەبێت”.
پێشتر فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر ره‌خنه‌ى له هاووڵاتییانى پارێزگاكه گرت له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئاو به‌فیڕۆده‌ده‌ن و وتى: “ئه‌گه‌ر هه‌زاران پرۆژه‌ى تریشمان هه‌بێت، به‌ڵام نه‌توانین پارێزگارى له ئاو بكه‌ین ناتوانین كێشه‌ى ئاو چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ته‌واوى زه‌ریاى ئه‌تڵه‌سیش له به‌رده‌ستى ئێمه بێت به‌و بێپلانییهى ئێستا له هه‌ولێر هه‌یه ناتوانین كێشه‌ى ئاو چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









