ئه‌ندامانى زۆنى سه‌وز بەشداری کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی یه‌كێتیی تۆپى پێی كوردستان ناكه‌ن

هادی کەریم جێگری سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د –SNN Sport
دواى ئه‌وه‌ى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان بڕیاریدا رۆژى شەممهى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی یه‌كێتیه‌كه به‌ڕێوه‌ببات و سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان داوای لە جێگر و ئەندامەکان کردووە ئامادەی کۆبوونەوەکە بن، به‌ڵام به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى كه‌وتووه، هه‌ر پێنج ئه‌ندامه‌كه‌ى یەکێتی ئامادەی کۆبوونەوەکەی یەکێتیی تۆپی پێى كوردستان نابن.
له‌و باره‌یه‌وه هادى كه‌ریم جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتیى تۆپى پێى كوردستان بۆ (SNN Sport) وتی:” تائێستا وه‌ك ئه‌ندامانى یەکێتی بڕیارمان نه‌داوه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ین تا 2 رۆژ پێش كۆبوونه‌وه‌كه بڕیارى به‌شداریكردن یاخود به‌شدارینه‌كردن ده‌ده‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ى ناتوانم له ئێستادا هیچ بڕیارێك بده‌م”.
بەڵام ئەندامێکی یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی(SNN Sport)ی رایگه‌یاند:” شتێكى روون و ئاشكرایه كه ئێمه له كۆبوونه‌وه‌ى پێشووى یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان كه هه‌شت ئه‌ندام ئاماده بووه، بڕیارمانداوه به بوون پاڵه‌وانى یانه‌ى نه‌ورۆز كه به پێى یاسا بووه و هیچ شتێكى نایاسایی تێدا نه‌بووه،هیچ شتێكمان نه‌كردووه كه جێگه‌ى شه‌رم بێت یاخود ناحه‌قی بێت یان غه‌درمان كردبێت، به‌ڵام تائێستا ئه‌و بڕیاره له په‌یجى فه‌رمى یه‌كێتیه‌كه‌وه كه سه‌رۆكى یه‌كێتیى تۆپى پێى كوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، په‌سه‌ند نه‌كراوه، بۆیه قورسه به‌شداریكردنمان له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوومان”.
وتیشی:” من له‌وه تێناگه‌م هه‌ر كار‌و چالاكییه‌كى یه‌كێتیه‌كه ئه‌نجام بدرێت له‌و پەیجە بڵاو دەبێتەوە یاخود بڵێن فڵان رۆژ كۆبوونه‌وه‌یه راستەوخۆ بڵاودەبێتهوه، به‌ڵام ئێمه بڕیاری چاره‌نووسی خولى كوردستان‌مان داوه تا ئێستا لە پێگەی یەکێتیەکە بڵاو نه‌بووەته‌وه”.
به پێى زانیارییه‌كى تایبه‌ت کە ده‌ست تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى كه‌وتووه، ئه‌ندامانى زۆنى سه‌وزى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه ناكه‌ن تا بڕیاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى پێشوو سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسی خولى نایابى كوردستان په‌سه‌ند نه‌كرێت.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









